Shadow Shadow

سلێمانی .. بڕیاری تەمەن چوار ساڵان لە تەنیشت گۆڕی باوکی بەخاکسپێردرا   [وێنە]

08:40 دوو شه‌ممه‌ 26 ئاب 2019
article image

ناس کورد

لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی کەسووکاری، تەرمی بڕیاری چوار ساڵان لە گۆڕستانی سەیوانی شاری سلێمانی لە تەنیشت گۆڕی باوکی بە خاک سپێردرا.

.

ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە 25ی ئابی 2019، بڕیاری ئاسۆی جەلال مەسۆیی، دوای مانەوەی 48 کاتژمێر لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

.

بڕیار کوڕی بچووکی ئاسۆ جەلال مەسۆیی فەرماندە لە ھێزەکانی ئاسایش بوو لە سنووری گەرمیان، شەوی 31ی تەمموزی ڕابردوو بەھۆی ھێرشەی چەکدارانی داعشەوە لەگەڵ سێ کارمەندی تری ئاسایش شەهید بوون.

.

پێشتر خێزانی بڕیار بە ناس کوردیان ڕاگەیاند، ئەو بەردەوام ھەواڵی باوکی پرسیوە و داوای کردووە لە رێگەی پەیوەندی تەلەفونییەوە بۆی وەربگرن و بە وێنەوە قسەی لەگەڵ بکات، تا دواجار بە ناچاری دەیبەنە سەر گۆڕەکەیی و دڵنیای دەکەنەوە لەوەی باوکی کۆچی دوایی کردووە.

.

بەپێی وتەی کەسوکارەی، دوای دڵنیابوونەوەی لە مردنی باوکی، کەوتووەتە دۆخێکی دەروونی ناجێگیر و بەھۆی حەسرەتی دووری لە باوکی و ئەو پەیوەندییە خۆشەویستییەی لە نێوانیاندا ھەبووە، بۆ ماوەی چەند رۆژێک بە دوورە پەرێزی و خەمباری دەمێنێتەوە و ھیچ قسەیەک ناکات.

.

دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی پزیشکەکان رایانگەیاند، بەھۆی خەم و ئەو دۆخەی بەسەریدا ھاتووە تووشی جەڵتەی مێشک بووە و خرایە ژێر چاودێری وردی پزیشکییەوە.

.

ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار رایگەیاند، بڕیار کۆچی دوایی کردووە، هەر شەوی ڕابردوو لە رێوڕەسمێکدا لە گردی سەیوان لە تەنیشت گۆڕی باوکی بەخاک سپێردرا.

.

سلێمانی .. بڕیاری تەمەن چوار ساڵان لە تەنیشت گۆڕی باوکی بەخاکسپێردرا   [وێنە]

نەخۆشکەوتن و کۆچی دوایی ئەو منداڵە تەمەن چوارساڵانە، کاردانەوە و نیگەرانی گەورەی بەدوای خۆیدا ھێناوە، بەجۆرێک لە ساتی یەکەمی نەخۆشکەوتن و گەیاندنی بە نەخۆشخانە، ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسان و ھاووڵاتیان سەردانیان کردووە و نزای زوو چاکبونەوەیان بۆ کرد.

.سلێمانی .. بڕیاری تەمەن چوار ساڵان لە تەنیشت گۆڕی باوکی بەخاکسپێردرا   [وێنە]

دوای بڵاوبونەوەی ھەواڵی کۆچی دواییەکەی، زۆرینەی بەکارھێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە رێگەی دانانی پۆست و دوایین وێنەی لەسەر گۆڕی باوکی و دیمەنی دوایین لەئامێزگرتنی لەلایەن دایکییەوە لە نەخۆشخانە، ھاوخەمی و نیگەرانی خۆیان نیشانداوە.

سلێمانی .. بڕیاری تەمەن چوار ساڵان لە تەنیشت گۆڕی باوکی بەخاکسپێردرا   [وێنە]

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل