fbpx
Shadow Shadow

سلێمانی؛ ژنێک لەناو پاسێکدا جەڵدە لێیدا و گیانی لەدەستدا

09:52 چوار شه‌ممه‌ 25 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی کەنەسورەی شاری سلێمانی، ژنێک لەناو پاسێکدا گیانی لەدەستدا.

.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند “بەیانی ئەمڕۆ لە ناو پاسێکدا ژنێک جەڵدە لێی داوە و گیانی لەدەستداوە”.

.

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی  ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی ئەوەی ڕووداوەکە دەستی هیچ کەسێکی تێدا نەبووە هیچ لێکۆڵینەوەیەکیان نەکردووە و تەرمەکە ڕادەستی کەسوکاری کراوەتەوە.

.

بەگوێرەی ئامارەکانی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، ڕۆژانە سێ کەس جەڵتەى مێشک و سێ کەسیش جەڵتەى دڵ لێی داون، واتە ڕۆژانە شەش کەس جەڵتە لێی داون.

.

هەر بەپێی ئامارەکە، هەفتانە شەش کەس بەهۆی جەڵدەوە گیانیان لەدەستداوە، سێ کەسیان بەهۆی جەڵدەی دڵ و سێ کەسی دیکە بە جەڵدەی مێشک بووە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل