fbpx
Shadow Shadow

ناس نیوز

سلێمانی؛ “چوار پێشمەرگە هەڵیانکوتایەسەر یانەیەکی شەوانە و دەستدرێژیانکردەسەر چەند کەسێک”

22:04 پێنج شه‌ممه‌ 13 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی دوای ئەوەی چوار پێشمەرگە هەڵیانکوتایەسەر یانەیەکی شەوانە و تەقەیان کردووە و دەستدرێژیانکردووەتەسەر چەند کەسێک، لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکران.

،

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمشەو پێنجشەممە 13ی شوباتی 2020، چوار تۆمەتبار هەڵیانكوتاوەتە سەر یانەیەكی شەوانەو دەستدرێژییان كردۆتە سەر چەند كەسێك‌ و تەقەشیان كردووە.

،

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای ئاگادارکردنەوەیان لە ڕووداوەکە هەرچوار تۆمەتبارەكەیان دەستگیرکرد كە ئۆتۆمبێلێكی جام ڕەشیان پێبووە و چەند قەوانێكیش لەشوێنی ڕوداوەكە كۆكراوەتەوە .

،

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران، (ع ، ج ، لەدایكبوی 1998)، (ه ، أ لەدایكبوی 1979)، (ش ، أ لەدایكبوی 1993، (م ، ب لەدایكبوی 1992) كە پیشەیان پێشمەرگەیە، بەفەرمانی بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 430 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل