Shadow Shadow

سلێمانی؛ لە ڕوداوێکی هاتووچۆدا ژن و پیاوێک و منداڵێکیان گیانیان لەدەستدا

13:39 چوار شه‌ممه‌ 03 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

لە ڕوداوێكی هاتووچۆدا له‌سه‌ر ڕێگه‌ی سلێمانی-عه‌ربه‌ت، سێ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستداوە و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.

.

کاروان محەمەد، وتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ڕوداوێكی هاتووچۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی سلێمانی-عه‌ربه‌ت، له ‌نزیك كۆگاكانی سوته‌مه‌نی، له‌نێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری ‘كیا سپۆرتاج ‌و تۆیۆتا هایلۆكس’ ڕوویداوە، ئۆتۆمبێلە کیاکە کە شەش سەرنشینى تێدابووە، سێ کەسیان گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسیشیان بریندار بوون و شۆفێر و سەرنشینی تۆیۆتاکەش بریندار بوون.

.

وتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی وتیشی، ئەو سێ کەسەی گیانیان لەدەستداوە ئەندامی خێزانێکن و پێکهاتوون لە ژن و پیاوێک و منداڵێکیان.

.

کاروان محەمەد ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری ڕووداوەکە ئەوەبووە، کە کیا سپۆرتاجه‌كه‌ به‌هۆی تیژڕه‌وییه‌وه‌ كۆنترۆڵی له‌ده‌ستداوه‌‌ و چووه‌ته‌ سایدی به‌رامبه‌ر ‌و خۆی به ئۆتۆمبێلەکەى دیکەدا كێشاوه.

.

وێنەى ڕوداوەکە:

سلێمانی؛ لە ڕوداوێکی هاتووچۆدا ژن و پیاوێک و منداڵێکیان گیانیان لەدەستدا سلێمانی؛ لە ڕوداوێکی هاتووچۆدا ژن و پیاوێک و منداڵێکیان گیانیان لەدەستدا سلێمانی؛ لە ڕوداوێکی هاتووچۆدا ژن و پیاوێک و منداڵێکیان گیانیان لەدەستدا سلێمانی؛ لە ڕوداوێکی هاتووچۆدا ژن و پیاوێک و منداڵێکیان گیانیان لەدەستدا سلێمانی؛ لە ڕوداوێکی هاتووچۆدا ژن و پیاوێک و منداڵێکیان گیانیان لەدەستدا

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل