fbpx
Shadow Shadow

داوای کۆکردنەوەی هاوکاری مادیش دەکرێت بۆ کوردانی ڕۆژئاوا

سلێمانی؛ داوا دەکرێت بۆ خۆپیشاندانی جەماوەرى دژی تورکیا ڕۆژێک بکرێتە پشوو

19:01 یه‌ك شه‌ممه‌ 13 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

داوا لە پارێزگاری سلێمانی دەکرێت، لە سەرجەم دامودەزگاکان لە سنوری پارێزگاکە ڕۆژێک بکرێتە پشوو، بۆ ئەوەی گردبوونەوەی بەرفراوان دژی لەشکرکێشییەکانی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامبدرێت.

,

لە نوسراوێکدا کە کاسترۆ مەعروف و ڕەسول عەبدوڵا، ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنەکەیان کردووە ئاماژەیان بەوەکردووە: “داوادەکەین داوا لە پارێزگاری سلێمانی و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین بکرێت، لە سەرجەم دامودەزگاکاندا ڕۆژێک بکرێتە پشووی فەرمی بە مەبەستی گردبوونەوە و خۆپیشاندانی سەرتاسەری دژی لەشکرکێشییەکانی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان”.

,

ئەوەشخراوەتەڕو، لەو ڕێگەیەوە پێویستە، قوتابخانەکان و زانکۆکان و سەرجەم فەرمانبەرانی سنوری پارێزگای سلێمانی، هەموو پێکەوە ناڕەزایی توند دەرببڕن بەرامبەر ئەو هێرشانەی دەکرێتەسەر کوردانی ڕۆژئاوا.

,

ئەو دوو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داواشیانکردووە: “لیژنەیەک دروستبکرێت بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری مادی بۆ خوشک و براکانمان لە ڕۆژئاوا”.

,

ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەی پێنج ڕۆژە لەشکرکێشییەکانی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامی هەیە، هەر ئەمڕۆ نزیکەی 10 هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون و زیاتر لە 100 کەسیش برینداربوون، هاوکات تائێستا زیاتر لە 130 هەزار کەس ئاوارە بوون.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل