Shadow Shadow

سلێمانی؛ خوێندنگەی کوردستانی بنەڕەتی کرا بەناوی بڕیاری شەهید ئاسۆوە

17:57 دوو شه‌ممه‌ 02 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد –

خوێندنگەی كوردستانی بنەڕەتی لە گەڕەكی سێتوان لە شاری سلێمانی، كرا بەناوی بڕیاری شەهید ئاسۆوە.

.

بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بڕیاری گۆڕینی ناوی خوێندنگای كوردستانی بنەڕەتی بۆ خوێندنگای بڕیاری شەهید ئاسۆ، جێبەجێ کرد و ئەمڕۆ (دووشەممە 2ی ئەیلولی 2019) لە مەراسیمێکدا تابلۆی خوێندنگاکە گۆڕدرا.

.

بەگوێرەى نووسراوێک کە واژووی دڵشاد عومەر محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی سلێمانی لەسەرە و  ڕۆژی (26ی ئایاری 2019) دەرچووە و بڕیاریدابوو بە گۆڕینی ناوی قوتابخانەی (کوردستان)ی بنەڕەتی  بۆ قوتابخانەی (بڕیاری شەهید ئاسۆ)ی بنەڕەتی لەسەر  میلاکی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژهەڵات.

.

ئەو قوتابخانەیە لە هەمان ئەو گەڕەکەیە کە ماڵی شەهید ئاسۆی لێیە و وەکو وەفایەک بۆ گیانلەدەستدانی منداڵەکەی بەناوی ئەوەوە ناو نراوە.

.

بڕیاری شەهید ئاسۆی مام جەلال مەسۆیی، دوای شەهیدبوونی باوكی لە (3ی ئابی 2019) ئەمساڵ و لە هێرشێکی داعشدا، لە حەسرەتی باوکی تووشی جەڵتەی مێشک بوو، سەرئەنجام ڕۆژی 25ی ئاب گیانی لەدەستدا و ڕووداوی گیانلەدەستدانەکەشی کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و پرسەیەکی گشتی لەسەر ئاستی کوردستان بۆ دروست بوو.

سلێمانی؛ خوێندنگەی کوردستانی بنەڕەتی کرا بەناوی بڕیاری شەهید ئاسۆوە سلێمانی؛ خوێندنگەی کوردستانی بنەڕەتی کرا بەناوی بڕیاری شەهید ئاسۆوە سلێمانی؛ خوێندنگەی کوردستانی بنەڕەتی کرا بەناوی بڕیاری شەهید ئاسۆوە سلێمانی؛ خوێندنگەی کوردستانی بنەڕەتی کرا بەناوی بڕیاری شەهید ئاسۆوە سلێمانی؛ خوێندنگەی کوردستانی بنەڕەتی کرا بەناوی بڕیاری شەهید ئاسۆوە

.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل