fbpx
Shadow Shadow

سلێمانی؛ تاوانبارێكی تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان دەستگیرکرا

16:57 یه‌ك شه‌ممه‌ 08 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژی دژی ئافرەتانی سلێمانی تاوانبارێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دەستگیرکرد، کە لەو ڕێگەیەوە هەڕەشەی لە ئافرەتان کردبوو و توندوتیژی سێکسی بەرامبەریان ئەنجامدابوو.

.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوە توندوتیژی دژی ئافرەتانی سلێمانی، بڵاویکردەوە، تاوانبارێکی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانیان بەناوی (ز.ك.ع) دەستگیرکردووە، کە هەستابوو بە ئەنجامدانی چەندین تاوان ‌و هەڕەشەكردن لە ئافرەتان‌ و توندوتیژی سێكسی بەرامبەریان.

.

ئاماژە بەوەشکراوە، تۆمەتبارەکە سەرجەم ئەو کارانەی لەڕێگەی مۆبایل ‌و ئامێرەكانی پەیوەندیكردن ئەنجامداوە و هەموو ئەو مۆبایل و کەلوپەلانەش دەستیبەسەردا گیراوە، کە تاوانەکانی پێ ئەنجامداوە.

.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەخراوەتەڕوو، تاوانبارەکە، هەر لەسەرەتای لێكۆڵینەوەكان، دانی نا بەهەموو ئەو كارانەی ئەنجامی دابوو.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل