ناس کورد-
قایمقامیەتى سلێمانى راگەیەندراوێکى لەبارەى داخستنى دوو رێستورانت لە شارى سلێمانى به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونیان به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و ئەنجامدانی کاری “نەشیاو” بڵاوکردەوە.
.
لە راگەیەندراوەکەى قائیمقامییەتی سلێمانی ئاماژە بەوە کراوە، هەردوو ڕێستۆرانتی vip) سەرچنار و سایەگوڵ2) بەهۆی پابەندنەبوونیان بە ڕێنماییەکانی قائیمقامییەتەوە داخستووە.
.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، یەکێک لە سەرپێچییەکانی ئەو دوو ڕێستۆرانتە ئەوەیە، شوێنەکەیان بەکارهێناوە بۆ ئەنجامدانی کاری نەشیاو و هەروەها نەبوونی کامێرای چاودێری لە ژووری (VIP) كه به‌پێی رێنماییه‌كانی كاركردن پێوسته ئه‌وشوێنانه‌ی ژووری (VIP) هه‌یه كامێرای چاودێری بۆ دابنرێت.
.
ڕاگەیەندراوەکە روونیدەکاتەوە، نه‌بوونی كارتی ته‌ندروستی و ڤایرۆسی یەکێکی دیکەیە لە سەرپێچییەکانیان، کە به‌پێی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان پێویسته كارمه‌ندی چێشتخانه، ڕیستۆرانت و هه‌موو ئه‌وشوێنانه‌ی خواردن و خواردنه‌وه پێشكه‌ش به هاووڵاتیان ده‌كه‌ن هه‌ڵگری كارتی ته‌ندروستی بن، بۆ كارمه‌ندانی بیانیش پێوسته خاوه‌نی كارتی ڤایرۆسی بن.
.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، پابه‌ندنه‌بوونیان به‌مه‌رجه‌كانی گه‌شتوگوزار و یهكنهپۆشینی جلوبه‌رگی كارمه‌نده‌كانیان یه‌كێكی دیکەیە له‌سه‌رپێچی ئەو دوو شوێنە.
.
جەختیشکراوەتەوە، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی شوێنه‌كان داده‌خرێن تا ئه‌و كاته‌ی سه‌رجه‌م مه‌رج و رێنماییه‌كان له‌شوێنه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و خاوه‌نه‌كانیشیان ڕوبه‌روی ڕێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه.
.