fbpx
Shadow Shadow

"ئەوەى بەئاوى قورس بەرهەمى بهێنێت سزا دەدرێت"

سلێمانى “سێ هێندەى” ساڵى ڕابردو سەوزە بەرهەمدەهێنێت

17:44 یه‌ك شه‌ممه‌ 26 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

 

قایمقامیەتى سلێمانى ڕایگەیاند، بەرهەمى سەوزەى سلێمانى بۆ “سێ هێندەى” ساڵى ڕابردوو بەرزبووەتەوە و بەشێکى هەناردەى پارێزگاكانی عێراق دەكرێت.

.

به‌گوێره‌ی ڕاگەیەندراوێکى قایمقامیەتى سلێمانى، بەرهەمی سەوزەی ناوخۆ پێداویستی بازاڕ پڕ دەكاتەوە و سێ‌ هێندەی ساڵی پار بەرهەم زیادیكردوە، بەشێكیشی هەناردەی پارێزگاكانی تری عێراق دەكرێت.

.

ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانی رایگه‌یاند”وەك هاوكارییەك بۆ جوتیاران و ساغكردنەوەی بەرهەمەكانیان جەخت لە بڕیاری وەرنەگرتنی عمولە لە جوتیاران لە عەلوەی سلێمانی دەكەینەوە”.

.

 

وتیشى “هەر نوسینگەیەكی كشتوكاڵی پارە لە جوتیاران وەربگرێت رووبەڕووی سزا دەكرێتەوە. بڕیارەكەش كاریگەری زۆری هەبووە لەسەر دروستبونی جموجوڵ و زیادكردنی بەرهەمی ناوخۆیی و ساغكردنەوەی بەرهەمەكانی جوتیاران لە عەلوەی سلێمانی”.

.

 

قایمقامی سلێمانی باسى لەوەکرد، هەر جوتیارێك سەوزە بەئاوی قورس بەرهەم بهێنێت ڕوبەڕوی سزای یاسایی دەبێتەوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل