fbpx
Shadow Shadow

سلێمانى.. تۆمەتبارانی رووداوی تەقەكردن لە لقی چوارى پارتى دەستگیرکران

16:20 یه‌ك شه‌ممه‌ 22 ئه‌یلول 2019
article image

ئاسایشى گشتى سلێمانى راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بە دەستگیرکردنى تەقەکارانى سەر بارەگاى لقى ٤ى پارتى دیموکراتى کوردستان لە سلێمانى، دەکات.

.

 

لە راگەیەندراوەکەى ئاسایشى سلێمانیدا، ئاماژە بەوە کراوە “دوای ئەوەی لەشەوی 19 لەسەر20ی 9ی 2019، سەعات 11:45 دەقیقە لەڕووداوێكدا چەند گولەیەك ئاڕاستەی بینای لقی 4ی پارتی دیموكراتی كوردستان لەشەقامی سالم كرا، هێزەكانمان بەسەرپەرشتی سەرۆكی دەزگای ئاسایشی هەرێم و رێنمایی بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی راسپێردران بۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە”.

.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر، توانرا لەماوەی كەمتر لە 48 سەعاتدا كەسی تەقەكەر لەگەڵ هاوكارەكەی دەستگیربكرێن و دانیان بەتاوانەكەدا ناوە.

.

راگەیەندراوەکەى ئاسایشی سلێمانی، جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە “جگە لەدەستگیركردنی تەقەكەرەكە و هاوكارەكە، دەست بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەشدا گیراوە كە كارەكەی پێ ئەنجامدراوە كە لەجۆری لاندكرۆزەری ستەیشنە، هەروەها دەستبەر ئەو چەكەشدا گیراوە كە تەقەكەی پێكراوە كە لەجۆری (هۆك)ە”.

.

ئاسایشى سلێمانى لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات “دوای لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان دەركەوتووە كەسەكان سەربەخۆ ئەو كارەیان ئەنجامداوەو لێكۆڵینەوەش لەگەڵیان بەردەوامەو بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت”.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل