fbpx
Shadow Shadow

کەسوکارەکەى داواى لە سێدارەدانى بکوژەکانى دەکەن

سلێمانى؛ یەکەم دادگایکردنى بکوژانى تاریقى بەقاڵ بەڕێوەدەچێت

08:53 سێ شه‌ممه‌ 27 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

لە دادگاى سلێمانى، یەكەم دادگایكردنی بكوژانی تاریقی بەقاڵ بەڕێوە دەچێت و کەسوکارەکەش داوا دەکەن بکوژانى لەسێدارە بدرێن.

.

ئەمڕۆ (سێشەممە، 27ى ئابى 2019)، یەکەمین دادگایکردنى بکوژانى تاریقى بەقاڵ لە دادگاى سلێمانى بەڕێوەدەچێت، هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونى دادگاییەکەدا کەسوکارى تاریقى بەقاڵ لەبەردەم دادگاى سلێمانى گردبوونەوە و داواى لەسێدارەدانى بکوژانیان کرد.

.

پێشتریش کەسوکارەکەى لە پەیامێكدا داوایان  لە دەزگاكانی راگەیاندن و چالاكوانانی مافی مرۆڤ و رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی کردبوو لە بەردەم دادگای سلێمانی ئامادەبن و بەپاڵپشتیەكانیان بۆ كەیسەكە رۆڵی  گرنگی خۆیان ببینن بۆ بەسزاگەیاندنی ئەو كەسانەی كە لەپشت ئەو تاوانە قێزەونەوەن.

.

کەسوکارى تاریقى بەقاڵ لە گردبوونەوەکەیاندا ئاماژەیان بەوە کرد دۆسیەکە دەبەنە لاى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و بە کەمتر لە سزاى لەسێدارەدانى بکوژەکانى قایل نابن.

.

تاریقى بەقاڵ گەنجێکى سەروو 30 ساڵ بوو، لە 18ى 12ى 2018 لە ناو شارى سلێمانى رفێنرا و پاش چوار مانگ ئاسایشى سلێمانى تەرمەکەیان دۆزییەوە و چەند کەسێکیان بە تۆمەتى کوشتن و رفاندنى دەستگیرکرد.

 

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل