Shadow Shadow

کاتى دەستپێکردنى پڕۆژەکە دیار نییە

سلێمانى؛ وادەى 10 ڕۆژ دیاری کرا بۆ پێشکەشکردنى پێشنیار لەبارەى شەقامى 100 مەترى

13:10 سێ شه‌ممه‌ 14 ئایار 2019
article image

ناس کورد-

کۆبوونەوەى تایبەت بە پڕۆژەى شەقامى 100 مەترى سلێمانى بەڕێوەچوو، وادەى 10 ڕۆژ دانراوە بۆ پێشکەشکردنى ڕاپۆرت و پێشنیاز بۆ جێبەجێکردنى ئەو پڕۆژەیە.

.

بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی تایبەت بە جێبەجێکردنی پرۆژه‌ی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی بەڕێوەچوو، لەو کۆبووونەوەیەدا تاووتوێی چۆنێتی دەستپێکردنی پڕۆژەکە کرا و بڕیاردرا وادەی 10 ڕۆژ دیاری بکرێت بۆ پێشكەشكردنی ڕاپۆرت و پێشنیارەكان بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەکە.

.

وەزیرانى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، شارەوانی و گەشتوگوزار، لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و بریکاری وەزیری شارەوانی و سەرۆکی شارەوانی سلێمانی و ئەندامانی لیژنەی سەرپەرشتیاری جێبەجێکردنی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی، لە کۆبوونەوەکە ئامادە بوون.

.

بەڵام کاتى دەستپێکردنى پڕۆژەى شەقامى 100 مەترى سلێمانى لەو کۆبوونەوەیەدا دیاری نەکرا، نازاندرێت کەى دەست بەکارکردن دەکرێت لەو پرۆژەیەدا.

.

ئەم کۆبوونەوەى سلێمانیش پاش ئەو هات کە لە کۆبوونەوەی هەفتەی رابردوو لە ئەنجومەنى وەزیران، قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەزیرە پەیوەندیدارەکان و پارێزگارەکانی هەر چوار پارێزگاکەی هەرێم سەبارەت بە چاککردنەوەی ڕێگاوبانەکان گفتوگۆى کرد.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل