fbpx
Shadow Shadow

ناس کورد ئەجنداى سەردانەکەى نێچیرڤان بارزانى بۆ سلێمانى ئاشکرا دەکات

11:32 سێ شه‌ممه‌ 26 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

شاندێکى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان بە سەرۆکایەتى نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان سەردانى شارى سلێمانى دەکات و لەگەڵ بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان کۆدەبێتەوە.

.

بەگوێرەى راگەیەندراوێکى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان “بڕیارە کاتژمێر 12:00ی ئەمڕۆ (سێشەممە)، شاندی سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان کە پێکدێت لە نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمى کوردستان و مستەفا سەید قادر و جەعفەر شێخ مستەفا، جێگرانى سەرۆکى هەرێم سەردانى سلێمانى بکەن و سەرەتا بچنە گردی زەرگەتە لە شاری سلێمانی و دوای خواردنی خوانی نیوەڕۆ لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕاندا کۆببنەوە”.

.

هاوکات شاندەکەى سەرۆکایەتى هەرێم سەردانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکەن و کۆبوونەوەیەک لەگەڵ شاندى یەکێتى ئەنجام دەدەن.

.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەجنداى سەردانەکەی شاندى سەرۆکایەتى هەرێم، پرسى هەموارى دەستوری عێراق و چارەنووسى حکومەتەکەى عادل عەبدولمەهدى و بەشە بودجەى هەرێم دەبێت.

.

هاوکات، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان تاوتوێى دروستکردنى هاوپەیمانی فراکسیۆنە کوردستانییەکان و دۆخى ناوخۆى هەرێم دەکرێت.

.

پێشتر، سەرۆکایەتی هەرێم دوو جار لەگەڵ لایەنە سیاسییەکاندا کۆبووەتەوە، بەڵام سەردان و کۆبوونەوەی ئەمجارە، تەنها لەگەڵ یەکێتی و گۆڕاندا دەبێت، بەوپێیەی ئەو دوو حزبە بەشدارن لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمدا.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل