fbpx
Shadow Shadow

سێ کەسی دیکەش برینداربوون

سلێمانى؛ سێ کەس لە ڕووداوێکى هاتوچۆدا گیانیان لەدەستدا

21:50 دوو شه‌ممه‌ 20 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

لەڕووداوێكی هاتووچۆدا له‌سه‌ر ڕێگه‌ی سلێمانی-بازیان سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

.

ڕادیۆى فەرمى هاتوچۆى سلێمانى بڵاویکردەوە، کەمێک لەمەوبەر ڕووداوێکی هاتووچۆ لە ڕێگەی بازیان- سلێمانی لەنێوان بارهەڵگرێکی فلات و ئۆتۆمبێلێکى جۆری نیسان سەنیدا ڕوویداوە.

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكە بەئاراستەی سلێمانی رۆیشتووە و كۆنترۆڵی لەدەستداوە و  چووەتە سەر سایدی بەرامبەر، بەوهۆیەوە پێكدادان لەگەڵ ئۆتۆمبێلی نیسان سەنی دروستبووە.

.

ئەوەش خراوەتەڕوو، له‌و ڕووداوه‌دا سێ سەرنشینى ئۆتۆمبێلى نیسان سەنییەکە گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون، كە سەرجەمیان ئەندامی یەك خێزانن.

.

ڕووداوەکانى هاتوچۆ بە هۆکارى دووەمى گیان لەدەستدان دادەنرێن لە هەرێمى کوردستان و بەهۆیەوە ساڵانە بەهەزاران کەس گیان لەدەستدەدەن و بریندار دەبن.

.

لەچەند رۆژى ڕابردووشدا چەندین ڕووداوى هاتوچۆ لە ناوچە جیاجیاکانى هەرێم ڕوویانداوە و بەهۆیەوە چەندین کەس گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون.

سلێمانى؛ سێ کەس لە ڕووداوێکى هاتوچۆدا گیانیان لەدەستدا

سلێمانى؛ سێ کەس لە ڕووداوێکى هاتوچۆدا گیانیان لەدەستدا سلێمانى؛ سێ کەس لە ڕووداوێکى هاتوچۆدا گیانیان لەدەستدا

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل