ناس کورد-
سەرۆکى رێکخراوى هایما، رایگەیاند “بەهۆى چەند کێشەیەکەوە ئەو کۆنسێرتە ئەنجام نادرێت کە بڕیار بوو رێکخراوکەیان بۆ چوار گۆرانى بێژ لە شارى سلێمانى، ئەنجامى بدات”.
.
سەمەد هەورامى، سەرۆکى رێکخراوى هایما راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکات، بڕیار بوو رێکخراوەکەیان کۆنسێرتێک بۆ هەریەک لە هونەرمەندان (مەریوان سەفائەدین و شەهێن تاڵەبانی و ئاریان کەریم و یەریڤان هەڵەبجەیی)، لەشارى سلێمانى ئەنجام بدەن.
.
روونیشیدەکاتەوە، هەوڵی تەواوی ڕێکخراوەکە بۆ پاراستنی کلتوری کوردی نەتەوەیی بووە ،هەڵبژاردنی ئەو هونەرمەندانەش لەو روانگەیەوە سەرچاوەی گرتبوو و ئەو چوار هونەرمەندە لەو هونەرمەندانەن کە کەلتوری هونەر و ڕۆشنبیری کوردیان پاراستووە .
.
لەراگەیەندراوەکەدا، سەرۆکى رێکخراوى هایما ئاماژە بەوە دەکات، بەهۆی بونی چەند کێشەیەک و سەفەرکردنی هەندێک لە هونەرمەندەکانەوە کۆنسێرتەکە ناکرێت و دوادەخرێت بۆ کاتێکی گونجاوتر.
.
داواى لێبوردن لە هەوادارانی ئەو هونەرمەندانە دەکات و ئاشکراشى دەکات، هەر کەسێک بلیتی کڕیوە لە هەر ناوەندێکی فڕۆشتن دەتوانێت سەردانی ئەو ناوەندە بکات بۆ وەرگرتنەوەی پارەی بلیتەکەی.
.