fbpx
Shadow Shadow

سلێمانى؛ ئامادەکاریی پێشوەخت بۆ ڕودانى لافاو دەکرێت

12:29 یه‌ك شه‌ممه‌ 20 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

قایمقامیەتى سلێمانى ئامادەکاریی پێشوەختى دەستپێکرد بۆ رێگریكردن لە لافاو و كارەساتی سروشتی،  قائیمقامی سلێمانیش دەڵێت پلانێكی تۆكمەیان داناوە بۆ پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتیان.

.

بەپێی ڕاگەیەنراوێکى قایمقامیەتى سلێمانى، ئەمڕۆ یەك شەممە 2019.10.20، ئاوات محەمەد قایمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی فریاگوزاری خێرا كۆبووەوە كە پێكهاتووە لە فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی سلێمانی و ئەو رێوشوێن و ئامادەكارییانە تاوتێكران كە گرنگن بۆ پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتیان لە  ئەگەری هەر روووداوێكی سروشتی.

.

ئاوات محەمەد قایمقامی سلێمانی وتى “وه‌ك ئامادەكارییەكی پێشوەخت بۆ رێگریكردن لە دروستبونی لافاو شارەوانی سلێمانی هەڵمەتێكی فراوانی رێكخستووە بۆ پاككردنەوەی مەنهۆڵ و ئاوەڕۆكانی شاری  سلێمانی كە ئەمەش رۆڵی گەورەی دەبێت لە كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی شەپۆلی باران بارین”.

.

وتیشی “له‌ لایه‌ن شاره‌وانی سلێمانیه‌وه‌ سه‌رجه‌م كێشه‌و گرفته‌كانی كۆبونه‌وه‌ی ئاو و زیان گه‌یاندن به‌هاوڵاتیان چاره‌سه‌ر كراون، به‌هه‌مان شێوه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رێگاوبانی سلێمانی كاری پێویست كراوه‌ بۆئه‌وه‌ی ئاوله‌سه‌ر شه‌قام و ژێرپرده‌كان كۆنه‌بێته‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی ساڵی رابردوو روبه‌رومان بوویه‌وه‌.”

.

ئاوات محەمەد باسى لەوەشکرد، تیمەكانی شارەوانی راسپێردراون بۆ ئەوەی سەردانی ئەو شوێنانە بكەن كە ئەگەری روودانی كارەساتی سروشتی لێدەكرێت، ژورێك بۆ چاره‌سه‌ی حاڵه‌ته كتوپڕه‌كان له‌ قائیمقامیه‌تی سلێمانی بۆ روبه‌ر‌وی بوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كه‌ پێكهێنراوه‌ بۆچاره‌سه‌ركردنی كێشه‌.

.

قائیمقامی سلێمانی هه‌موو ئه‌و كارگه‌ی ئاسن و شوێنانه‌ی ئاگاداركرده‌وه‌، سه‌ره ‌مه‌نهۆڵ به‌ساغی یاخو به‌شكاوی وەنەگرن، بەپێچەوانەى روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بەشێک لە سه‌ره‌مه‌نهۆڵه‌كان‌ دزراون.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل