fbpx
Shadow Shadow

سلێمانى؛فڕۆشتنی زەوییەکانی شارەوانى و زەوییە ڕوکنەکان راگیرا

16:10 پێنج شه‌ممه‌ 21 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد –

بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سلێمانی بڕیارێکی نوێى دەربارەی فڕۆشتنی زەوی لەسلێمانی دەرکرد و تیایدا بەشێوەیەکى فەرمى کڕین و فڕۆشتن بە زەوییەکانى شارەوانى و زەوییە روکنەکان راگرت.

.

بڕیارەکەى شارەوانى سلێمانى لەشێوەى نووسراوێکدا ئاڕاستەى گشت شارەوانییەکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی کراوە، تیایدا هاتوە :”ئاگادارتان دەکەین بەپێی ڕێنمایی وەزارەتی شارەوانی فڕۆشتنی زەوی ڕوکن و موڵکی شارەوانی لە ئێستادا ڕابگرن تا ئەو کاتەی ڕێنمایی تایبەت بەفڕۆشتنی موڵکی شارەوانی دەردەچێت و ئاگادارتان دەکەینەوە”.

.

زەردەشت فەریق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی نووسراوەکەی بۆ ناس کورد پشتراست کردەوە و روونیکردەوە :”ئەوە بڕیاری وەزارەتی شارەوانیە و بەهەماهەنگی لەگەڵ شارەوانی سلێمانی دراوە”.

سلێمانى؛فڕۆشتنی زەوییەکانی شارەوانى و زەوییە ڕوکنەکان راگیرا

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل