Shadow Shadow

سعودیە؛ ئامادەکارى بۆ کۆنسێرتى کچە گۆرانیبێژێکى ئەمریکى کاردانەوەى بەدواداهات

16:30 چوار شه‌ممه‌ 03 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

بەگوێرەی سەرچاوەیەکى فەرمى سعودی، بۆ جارى یەکەم خانمە گۆرانیبێژی ڕاپی ئەمریکى لە ناوەڕاستی ئەم مانگە کۆنسێرتێک لە شاری جەدەی سعودیە ساز دەکات، ئەوەش هاوڵاتییانى ئەو وڵاتەى کردووە بە دووبەشەوە، هەندێک پێشوازى لە کۆنسێرتەکە دەکەن هەندێکیش دژین.

.

مەوسم جەدە، کە پەڕەیەکى فەرمى سعودیە لە تویتەر، ڕێکلامێکى بڵاوکردووەتەوە، کە نیکى میناجى تەمەن 36 ساڵ گۆرانیبێژ و ڕاپەرى ئەمریکى، لە 18ى ئەم مانگە بەشداری لە فێستیڤاڵێکی کەناڵی تەلەفزیۆنی ‘ئیم تی ڤی’ی ئەمریکی دەکات و کۆنسێرت ساز دەکات، کە شوێنى فێستیڤاڵەکە یاریگای جەوهەرە لە شاری شا عەبدوڵای وەرزشی لە جەدە.

.

بەگوێرەى هەواڵى پێگە جیهانییەکان، سازکردنی کونسێرتى ئەو کچە ڕاپەرە ئەمریکییە شەقامی سعودیی کردووە بە دوو بەشەوە، بەشێکیان داوای ئەوە دەکەن ڕێگە بە میناج نەدرێت بچێتە نێو خاکى سعودیەوە، “چونکە شێوازی گۆرانی و پۆشاکی ئەو خانمە گۆرانیبێژە لەگەڵ کەلتوری کۆمەڵگای سعودی ناگونجێت”، بەشێکی دیکەش پێشوازیان لە کۆنسێرتەکەى خانمە ئەمریکییەکە کردووە.

.

نیکی میناج گۆرانیبێژێکی ئەمریکییە و بە ڕەگەز ئەفریقییە، لە ساڵی 2010وە دەستی کردووە بە وتنی ڕاپ، فرۆشی ئەلبومەکانی لە ماوەیەکی کورتدا ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردووە، بە نمایش و جلوبەرگەکانى و جۆرى ڕاپەکانى ناوبانگێکى زۆرى پەیدا کردووە.

.

فێستیڤاڵى جەدە، ساڵانە بەڕێوە دەچێت و لە سەرەتای مانگی حوزیرانەوە دەستپێدەکات تا کۆتایی مانگی تەموز، زۆربەی گۆرانیبێژە عەرەب و بیانییەکان بانگهێشتى ئەو فێستیڤاڵە دەکرێن.

.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل