fbpx
Shadow Shadow

سعودییە.. ژمارەیەک بەرپرسی باڵا لە پۆستەکانیان دوور خرانەوە

09:47 شه‌ممه‌ 31 ئاب 2019
article image

ناس کورد

شاى سعودییه‌، به‌فه‌رمانێكى شانشینى ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى باڵای وڵاته‌كه‌ى دوورخسته‌وه‌ و وه‌زاره‌تێكى نوێشى دامه‌زراندوە.

.

میدیا ناوخۆییەکانی سعودییە بڵاویانکردەوە، سەلمان بن عەبدولعەزیز شای ئەو وڵاتە، سه‌رۆكى دیوانى شانشینى و جێگرى سه‌رۆكى دیوانى له‌كاره‌كانیان دوور خستوەتەوه‌.

.

بەپێی زانیارییەکان، ڕاوێژكارى نوێى دیوانى شانشینى و سه‌رۆكى ده‌سته‌ى به‌ره‌نگارى گه‌نده‌ڵى به‌پله‌ى وه‌زیر دیارىكردووه‌.

.

گۆڕانکارییەکان لە چوارچێوەی هەوڵەکانی دەسەڵاتدارانی سعودییەیە بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی گەندەڵی لەو وڵاتەدا، کە پێشتر ژمارەیەک بەرپرسی باڵا لەسەر ئەو پرسە دەستگیرکران.

.

یه‌كێكى تر له‌بڕیاره‌كانى شاى سعودییه‌، ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ى خه‌لیل سه‌قه‌فى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى گشتى بۆ چاودێرى و پاراستنى ژینگه‌ و ژمارەیەک به‌رپرسى دیکەی حكومى بووە.

.

بەپێی میدیاكانى سعودییه‌ له‌میانى گۆڕانكارییه‌ نوێیه‌كاندا، شا فه‌رمانێكى ده‌ركردووه‌ بۆ دامه‌زراندنى وه‌زاره‌تێكى نوێ به‌ناوى وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى و سه‌رچاوه‌ كانزاییه‌كان.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل