ناس کورد-
حكومه‌تى سعودیه ئیدانه‌ى هێرشه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر باكورى سوریا ده‌كات، به ده‌ستدرێژى كردنه سه‌ر خاكى سوریا و تێكدانى ئاسایشى ناوچه‌كه ناوى بردووە.
,
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سعودیه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا هه‌ڵویستى وڵاته‌كه‌ى له‌سه‌ر هێرشه‌كانى سوپاى توركیا بۆ سه‌ر باكورى سوریا ده‌ربڕى و ئه‌و كاره‌ى به‌توندى ئیدانه كرد.
,
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سعودیه، سه‌ره‌ڕاى ده‌ربڕینى نیگه‌رانییه‌كانى له‌و كاره‌ى توركیا و ناوبردنى هێرشه‌كانى به دووژمنكارى، ڕاشى گه‌یاندووه، ئه‌و هێرشانه ئاسایش و ئاشتى ناوچه‌كه ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه داواش ده‌كات سه‌لامه‌تى خه‌ڵك و خاكى سوریا پارزێراوبێت.
,
سه‌ر له‌ئێواره‌ى ئه‌مڕۆش وڵاتى میسر وه‌كو یه‌كه‌مین وڵاتى عه‌ره‌بى هیرَشهكهى توركیاى ئیدانه كرد و داواى كۆبوونه‌وه‌ى به‌په‌له‌ى وڵاتانى ئه‌ندامى كۆمكارى عه‌ره‌بى له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستدرێژییه كرد.
,
,