Shadow Shadow

سزای لەسێدارەدان بۆ 11 چەکداری داعش دەرچوو.. “پردی جەرفیان لە بابل تەقاندووەتەوە”

12:52 چوار شه‌ممه‌ 28 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

دادگای تاوانەکانى بابل سزای لەسێدارەدانی بۆ 11 چەکداری ڕێکخراوی داعش دەرکرد بە تاوانی تەقاندنەوەى پردێک لە باکوری پارێزگاکە کە تێیدا چەند ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکان کوژران.

ئەمڕۆ سێشەممە، 28ی ئابی 2019، ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنى باڵای داوەری ڕایگەیاند، “ئەو 11 کەسە دانیان بەوەدا ناوە کە ئەندامی داعش بوون و بۆ “ویلایەتی باشور” کاریان کردووە.”

.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، “تیرۆرستەکان دانیان بە ئەنجامدانی هێرشێکدا ناوە کە خۆیان بە “غەزای فازڵییە” ناوی دەبەن بۆسەر پردێکی ستراتیژی لە ناحیەی جەرف لە باکوری پارێزگای بابل لە ساڵی 2014دا، تەقینەوەکە بووەهۆی شەهیدبوونی سێ ئەندامی هێزە ئەمنییەکان و برینداربوونی 19ی دیکە.”

ئاماژەى بەوەشکرد، “شارەزایان نرخی پردەکەیان بە نزیکەى 18 ملیار دینار خەمڵاندووە، هاوکات تیرۆرستەکان دانیان بە ئەنجامدانی چەند کردەوەیەکی تر کردووە.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل