fbpx
Shadow Shadow

سزای خێرایی لێخوڕین لە شەقامی شەست مەتری سلێمانی گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە؟

19:36 پێنج شه‌ممه‌ 28 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆی سلێمانی لەبارەی سزای خێرایی لێخوڕین زانیاری نوێ ئاشکرادەکات و هاوکات دەنگۆی کەمکردنەوەی خێرایی لە بەشێکی شەقامی شەست مەتری سلێمانی بۆ 50 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، ڕەتدەکاتەوە.

.

فەرەیدون عومەر، بەڕێوەبەری گشتى هاتووچۆی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند :”کاتێک ئێمە خێرایی لێخوڕینمان بە 60 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دیاریکردووە، بەڵام تاوەکو 69 کیلۆمەتریش کامێراکانی هاتوچۆ بە سزا تۆماری ناکەن”.

.

وتیشی، کاتێک خێرایی شۆفێرەکە بووە 70 تاوەکو 85 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، ئەوا سزاکەی 60 هەزار دینارە، واتە هەر 15 کیلۆمەترێک خێراییەکە زیاتر بێت، ئەوکات سزاکە زیاتر دەبێت.

.

لێدوانەکە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ (پێنجشەممە)نوسراوێک بەناوی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانییەوە بڵاوکرایەوە کە تیایدا  ئاماژە بەوەکرا بوو، خێرایی دیاریکراو لە شەقامی شەست مەتری لە نزیک گەڕەکی وڵوبەوە تاوەکو بەردەم مەحکەمەی تازە کراوە بە 50 کیلۆمەتر و هەر شۆفێرێک لە 50 کیلۆمەتر خێراتر شۆفێری بکات، ئەوا کامێراکانی هاتووچۆ تۆماری دەکەن.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل