fbpx
Shadow Shadow

سزای تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان قورستر دەکرێت

16:02 یه‌ك شه‌ممه‌ 12 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

پەرلەمانی كوردستان دەنگی لەسەر پڕۆژەیاسای مادە هۆشبەرەكان دا کە تێیدا سزای زۆربەى تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادەى هۆشبەرەوە قورستر دەکرێن.

.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 12ی کانونی دووەمی 2020، لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستاندا خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای مادە هۆشبەرەكان كرا و تەواوی یاساکەش پەسەند کرد.

.

هاوڕی مەلا ستار، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی بە ناس کوردی وت: “بە دەنگی 88 پەرلەمانتار پڕۆژەیاسای مادە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان کە لە 53 بڕگە پێکهات بوو پەسەندکرا و سەرجەم برگەکانیشی وەکو خۆی پەسەندکران و هیچ گۆڕانکارییەکی تێدا ئەنجام نەدرا جگە لە هەندێک گۆڕانکاری وشەکاری و زمانەوانی”.

.

پڕۆژەیاسای مادە هۆشبەرەکان یەکەمین پڕۆژەیاسا بوو کە لەلایەن کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی پەرلەمان کرا کە تێیدا بەکارهێنەران و بازرگانانی مادە هۆشبەرەکان و سزاکانیان لە یەکتر جیاکراوەتەوە و بە شێوەیەکی گشتیش سزاکان بۆ تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان قورستر کراون.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل