fbpx
Shadow Shadow

"شەڕەکە لەسەر کوڕێک بوە"

سزاى 16 مانگ زیندانى بەسەردا سەپێندرا بەهۆى ئەوەى “دڕندانە” گازى لە گۆناى هاوڕێیەکى گرتوە

14:54 هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

کچێکی تەمەن 19 ساڵی بەڕیتانی دوای ئەوەی لە ئاهەنگێکی شەوانەدا بەشێوەیەکی “دڕندانە” گاز لە کچە هاوڕێیەکی خۆى دەگرێت، بە 16 مانگ زیندانیکردن سزا دەدرێت، هۆکاری گازگرتنەکەش ئەوە بوە ئەو کچەی لەگەڵ کوڕە هاوڕێیەکی پێشوی خۆیدا بینیوە.

,

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەڕیتانی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ هەینی دادگای کەلانتەری، سزای 16 مانگ زیندانی بەسەر کچێکی تەمەن 19 ساڵدا سەپاندووە، کە ناوی “دانیێلی گافار”ە، بەهۆی ئەوەی گازی لە هاوڕێیەکی خۆی بە ناوی “کایرا ستراچان” گرتوە و بە سەختی برینداری کردووە.

,

ڕوداوەکە لە بەرواری 3ی شوباتی ئەمساڵدا ڕویداوە، کاتێک هەردوو کچەکە لە ئاهەنگێکدا بوون لە یانەیەکی شەوانەدا، کوڕە هاوڕێیەکی پێشوی دانێیڵیش لە ئاهەنگەکە لەگەڵ کایرادا بوە و سەمایان کردووە، بەهۆیەوە دانێیڵی لە پشتەوە پەلاماری کایرای داوە و بە توندی گازی لە ڕومەتی گرتوە.

,

دوای ئەوەی ڕومەتی کایرا بە سەختی بریندار دەبێت، ڕاستەوخۆ لە هۆش خۆی دەچێت و دەیگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە، ئەمڕۆش دوای  نزیکەی 10 مانگ لەو ڕوداوە دانێیلی سزای 16 مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

,

لەدوای سزادانی دانێیلی لەلایەن دادگاوە، کایرا ڕایگەیاند: “ئەو شایستەی ئەو سزایە بو، زۆر خۆشحاڵم، ئیتر دەتوانم بە ئاسودەیی بژیم”.

سزاى 16 مانگ زیندانى بەسەردا سەپێندرا بەهۆى ئەوەى "دڕندانە" گازى لە گۆناى هاوڕێیەکى گرتوە

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل