fbpx
Shadow Shadow

"مەترسی لە سەر بەشە بودجەی هەرێم هەیە"

سبەی پەرلەمانی عێراق لەسەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێم کۆدەبێتەوە

17:04 چوار شه‌ممه‌ 12 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕاپۆرتێکی دەربارەی پشکی هەرێم لە بودجەی ساڵی 2019 و کێشەی نەوت ئامادەکردووە و سبەی دەخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە، بەوتەی ئەندامێکی لیژنەی داراییش، مەترسی لەسەر بەشە بودجەی هەرێم هەیە.

.

ئەحمەدی حاجی ڕەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، بە ناس کوردی ڕاگەیاند، “لەسەر داوای سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق لە لیژنەی دارایی ڕاپۆرتێکمان ئامادەکردووە و تیایدا ئەندامە عەرەبەکان، وەزیری دارایی بەوە تۆمەتبار دەکەن کە لە ناردنی بودجەی هەرێمدا کاری نایاسایی ئەنجامداوە.

.

بەپێی وتەی ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ئەندامە عەرەبەکانی ناو لیژنەکە، وەزیری دارایی عێراق بەوە تۆمەتبار دەکەن، بودجەی ڕەوانەی هەرێم کردووە؛ لە کاتێکدا هەرێم ئەو بڕە نەوتەی کە لە یاسای بودجەدا هاتووە، ڕادەستی بەغدای نەکردووە.

.

ئەحمەدی حاجی ڕەشید وتی: ” چەند ڕاسپاردەیەکیان لە ڕاپۆرتەکەدا بۆ پاراستنی مافی فەرمانبەرانی هەرێم نوسیوە، کە موچە دەبێت بە شیوەی مانگانە بگاتە دەستی فەرمانبەران، نەوەک بۆ مەبەستی دیکە خەرج بکرێت.”

.

هەروەها ئاماژەی بەوەدا لە ڕاپۆرتەکەدا جەختیان لەوە کردووەتەوە، ئەگەر موچە مانگانە لەکاتی خۆیدا نەگاتە دەستی فەرمانبەرانی هەرێم، ئەوا حکومەتی ناوەندی هەنگاوی دیکە بگرێتەبەر.

.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی ئامادەکراوە و سبەی پێنجشەممە دەخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە، مەترسی لەسەر بودجەی هەرێمی کوردستان هەیە.

.

بەپێی یاسای بودجەی ساڵی 2019ی عێراق پشکی هەرێم بە 12.7٪ دیاریکراوە، لەبەرامبەردا هەرێم ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە ڕەوانەی دەرەوە بکات.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل