fbpx
Shadow Shadow

شاسوار عەبدولواحید خۆی دەپاڵێوێتەوە بۆ سەرۆکی جوڵانەوەکە؟

سبەی نەوەی نوێ کۆنگرە دەبەستێت و ئەگەرى “دوورخستنەوەى زۆرێک لە ئەندامانى ئەنجومەنى باڵا” لە ئارادایە

16:44 هه‌ینی 04 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

بڕیارە سبەی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دووەمین کۆنگرەی خۆی ئەنجامبدات و بەرپرسێکی جوڵانەوەکەش دەڵێت، تا ئێستا دیار نییە شاسوار عەبدولواحید خۆی کاندید دەکاتەوە یاخود نا، یەکێک لە ناڕازییەکانی جوڵانەوەکەش ئاماژە بەوەدەکات، کە ئەو کۆنگرەیە بۆ دوورخستنەوەی بەشێک لە ئەندامان و زیاتر سەپاندنی دەسەڵاتی سەرۆکی جوڵانەوەکەیە.

,

لە ڕاگەیەندراوێکدا جوڵانەوەی نەوەی ڕایگەیاند، بە پشت بەستن بە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ لە بەرواری 17ی تەموزی 2019، جوڵانەوەکە بڕیاریدا سبەینێ شەممە 5ی تشرینی 2019 کۆنگرەی گشتی ببەستێت.

,

لەوبارەیەوە هیمداد شاهین، بەرپرسی دیسکی عێراقی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “سبەی سەرۆکی جوڵانەوەکە و ئەندامانی ئەنجومەنی باڵا دیاریدەکرێن، هەرکەسیش زۆرترین دەنگ بەدەستبهێنێت دەبێتە سەرۆکی جوڵانەوەکە”.

,

سەبارەت بەوەى کێ خۆی بۆ سەرۆکی جوڵانەوەکە دەپاڵێوێت؟، ئەو بەرپرسەی نەوەی نوێ ئاماژەی بەوەکرد، تائێستا دیار نییە کێ خۆی هەڵدەبژێرێت بۆ سەرۆکی جوڵانەوەکە، تەنانەت ئەوەش دیار نییە کە شاسوار عەبدولواحید خۆی دەپاڵێوێتەوە یاخود نا.

,

بەستنی کۆنگرەی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەکاتێکدایە، بەشێک لە پەرلەمانتارانی هەردوو فراکسیۆنییە پەرلەمانییەکەی حیزبەکە لە هەرێم و بەغدا لە جوڵانەوەکە ناڕازین و تەنانەت لە بەغدا دوو پەرلەمانتارییان لە فراکسیۆنەکە جیابوونەتەوە، جگە لەوە ناڕەزایەتییەکان ئەنجومەنی باڵای حیزبەکەشی گرتووەتەوە.

,,

بەرپرسێکی جوڵانەوەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بۆ ناس کورد ئاماژەی بەوەکرد: “بەستنی کۆنگرە چارەسەری دۆخی جوڵانەوەکە ناکات، چونکە کێشەی جوڵانەوەکە لە سەرۆکی جوڵانەوەکەدایە، کە کۆنگرەکەش بۆ ئەوەیە زیاتر دەسەڵاتی ئەو زاڵ بێت بەسەر جوڵانەوەکەدا”.

,,

ئەو ئەو بەرپرسەى نەوەى نوێ وتیشی: “بەستنی ئەو کۆنگرەیە بە مەبەستی بردنە پێشەوەی کۆمەڵێک کەسی نزیک لە شاسوار عەبدولواحیدە کە گوێڕایەڵی فەرمانەکانی بن، هەروەها بۆ دوورخستنەوەی بەشێکی زۆر لە ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای جوڵانەوەکەیە و لە کۆی 12 ئەندامی جوڵانەوەکە پێدەچێت تەنها چوار ئەندامیان بمیننەوە”.

,

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ناس کورد لەو بەرپرسەی جوڵانەوەکە دەستیکەوتوە، جیابوونەوەی بەشێک لە ئەندامانی فراکسیۆنى نەوەى نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لە دوای بەستنی ئەو کۆنگرەیە ئەگەرێکی کراوە دەبێت، پێدەچێت زیاتر لە چوار پەرلەمانتاریان لە فراکسیۆنەکە بکشێنەوە و فراکسیۆنێکی نوێ دروست بکەن.

,

هیمداد شاهین ئەوەشى ئاشکرا کرد، ئەنجومەنی شارەکانی نەوەی نوێ ئامادەکارییان کردووە و ئەندامانی کۆنگرەیان دیاریکردووە، هەروەها سبەینێ ئەندامانی کۆنگرە ئازادن لە خۆپاڵاوتن بۆ ئەنجومەنی باڵا و ئەوان وەک حیزبەکانی دیکە بەڕێککەوتنی سیاسی ئەندامانیان دیاری ناکەن.

,,

نەوەى نوێ لە 5ى کانونى دووەمى 2018 وەک حیزبێکى سیاسی لە کوردستان خۆى ڕاگەیاند، کە پێشتر سەرۆکى جوڵانەوەکە سەرکردایەتى جوڵانەوەى نەخێرى کرد بۆ ڕیفراندۆمى سەربەخۆیی کوردستان.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل