fbpx
Shadow Shadow

سبەی مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەسەر بەستنی کۆنگرە کۆدەبنەوە

20:34 هه‌ینی 06 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

بڕیارە سبەی، مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بۆ دیارییکردنی وادەی بەستنی کۆنگرەی ئەو حزبە کۆببنەوە.

.

مستەفا چاوەڕەش، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی، بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “سەرلە بەیانی ڕۆژی شەممە 7ى ئەیلوولی 2019، مەکتەبی سیاسی یەکێتی  کۆدەبێتەوە، دوای نیوەڕۆش ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدەدات”.

.

مستەفا چاوەڕەش وتی: تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکانی سبەی بۆ تاوتوێکردنی وادەی کۆنگرەی یەکێتیەوە، ئەگەریش هەیە لە کۆبوونەوەی سەرکردایەتی چەند تەوەرێکی تریش باس بکرێن، بە تایبەتی کە ماوەی سێ مانگە کۆبوونەوە ئەنجام نەدراوە.

.

دەربارەی بەشداری مەلابەختیار سەرۆکی دەستەی کارگیری مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە کۆبوونەوەکانی سبەیدا، سەرکردایەتییەکی یەکێتی بێ ئاگایی خۆی لەو زانیارییانە نیشاندا وتی: “پێمان خۆشە مەلا بەختیار لە کۆبوونەوەکان ئامادەبێت”.

.

ئەو بەرپرسەی یەکێتی، جەختی لەوەشکردەوە، کێشەی کەرکووک لە کۆبوونەوەکانی سبەیدا باسدەکرێت، بەتایبەتی پاش ئەوەی حزبەکەی داوایەکی ئاڕاستەی لایەنە سیاسیەکانی دیکە کردووە بۆ ئەوەی بە یەک لیست لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بەشداربن.

.

یەکێتى نیشتیمانی کوردستان لە سەرەتای دامەزراندنیەوە لە ساڵی 1975 سێ کۆنگرەی ئەنجامداوە و کۆتا کۆنگرەی خۆی بەست لە 1ی حوزەیرانی 2010 ، کە کۆنگرەی سێیەمی ئەو حزبە بوو.

.

لە کۆنگرەکەدا بڕیاردرا مانگی 10ی 2013 کۆنگرەی چوارەم ببەستن، بەڵام یەکێتی نەیتوانی لەو وادەیەدا کۆنگرە ببەستێت و دواتر بە پلنیۆمێک وادەی کۆنگرەی بۆ شەش مانگ دواخست، بەڵام پاش ئەو شەش مانگە و هەتا ئێستا نەتوانراوە کۆنگرە ببەستێت.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل