Shadow Shadow

سبەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغداوە ڕەوانە دەکرێت

14:21 دوو شه‌ممه‌ 22 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

بڕیارە سبەی پشکی ئەم مانگەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغداوە ڕەوانە بکرێت.

.

ئەمڕۆ دووشەممە 22ی تەمموزی 2019، ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند زانیاری پێدراوە سبەی سێشەممە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە دەکرێت.

.

هوشیار عەبدوڵڵا ئەندامی لیژنەی دارایی عێراق لە نوسینێکدا ڕایگەیاندووە دکتۆر فوئاد حسێن وەزیری دارایی عێراق پێی ڕاگەیاندووە هیچ کێشەیەک لە ڕەوانەکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمدا نیە و سبەی ڕەوانە دەکرێت.

.

ئەو پەرلەمانتارە لەسەر زاری وەزیری دارایی عێراقەوە ڕایگەیاندووە، دواکەوتنی پەیوەندی هیچ گرفتێکەوە نیە بەڵکو وەزارەتی دارایی کە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکات چەند ڕۆژێک دەخایەنێت.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل