Shadow Shadow

سبەی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان کۆبوونەوەیەکی ‘گرنگ’ ئەنجامدەدات

15:29 پێنج شه‌ممه‌ 04 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

بڕیارە سبەی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان سەبارەت بە دیاریکردنی کاندیدەکانیان بۆ پۆستەکانی کابینەی نوێی حکومەت کۆببێتەوە، ئەندامێکی جڤاتەکەش دەڵێت، کۆبوونەوەیەکی گرنگ دەبێت.

.

چالاک موهەندیس، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “سبەی کاتژمێر 10:30 خولەکی پێشنیوەڕۆ، لە گردی زەرگەتە، جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان کۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی دیاریکردنی کاندیدەکانیان بۆ پۆستەکانی کابینەی نوێی حکومەت”.

.

سەبارەت بەوەی ئەو کۆبوونەوەى جڤاتى نیشتیمانى کاندیدەکان یەکلا دەکاتەوە یان نا؟، ئەو ئەندامەی جڤاتی نیشتیمانی وتی: “بێگومان کۆبوونەوەیەکی گرنگ دەبێت، بەڵا ناتوانم بڵیم دوا کۆبوونەوە دەبێت، چونکە ئەوە دیار نییە”.

.

لەبارەى پەراوێزخستنى کاندیدەکانى هەولێر لەلایەن بزوتنەوەکەوە، چالاک موهەندیس ڕوونیکردەوە: “من خۆم خەڵکی شاری هەولێرم و کاندیدم بۆ یەکێک لە پۆستەکان، تەنانەت یەکێک لە پۆستەکانیش دیاریکراوە کە بەهەموو شێوەیەک بۆ کەسێکی خەڵکی شاری هەولێر دەبێت”.

.

ئەو پۆستانەى بزوتنەوەى گۆڕان لە کابینەی نوێدا وەریگرتوون، بریتین لە جێگرى سەرۆکى هەرێم و یاریدەدەرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم و چوار وەزارەت، ئەمە جگە لە پۆستى بریکارى وەزیر و ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرى گشتى.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل