fbpx
Shadow Shadow

سبەی بەشێک لە ژمارە “نایاب”ەکانی تابلۆی ئۆتۆمبێلی پارێزگای هەڵەبجە دەفرۆشرێت

22:57 یه‌ك شه‌ممه‌ 15 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

قائیمقامی  هەڵەبجە ڕایگەیاند، سبەینێ بەشێک لە ژمارە نایابەکانی تابلۆی ئۆتۆمبێلی پارێزگای هەڵەبجە لە زیادکردنێکی ئاشکرادا دەفرۆشرێت، ئاماژەی بەوەشکرووە، داهاتی ژمارەکان بۆ پارێزگاکە تەرخاندەکرێت.

,

نوخشه‌ ناسیح، قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه‌ لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگه‌یاند، سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌، به‌رواری 16ی ئه‌یلولی 2019، کاتژمێر 10:00ی سەرلەبەیانی تابلۆی ژماره‌ نایابه‌كانی ئۆتۆمبێلی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ژمارە “1 تا 9” لە زیادكردنێکی ئاشكرادا ده‌فرۆشرێن.

,

قائیمقامی هەڵەبجە داواشی لە هاوڵاتیانی هەرێم و عێراق کرد، بەشداربن لەو زیادکردنەکەدا، چونکە بۆ خزمەتی پارێزگای هەڵەبجەیە.

,

جەختیشیکردووەتەوە، داهاتی فرۆشتنی ئه‌و تابلۆیانه‌ بۆ ژێرخانی ئابووری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ تەر‌خان ده‌كرێت.

رۆژی ٢٠١٩/٩/١٦ زیادکردنێکی ئاشکرا دەکرێت بۆ ژمارە نایابەکانی ئۆتۆمبێلەکانی پارێزگای ھەڵەبجە لە ژمارە ١ تا ٩

Gepostet von ‎Nuxsha Nasih – نوخشە ناسح‎ am Sonntag, 15. September 2019

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل