Shadow Shadow

"چەند تەوەرێکی تایبەت بە گەرمیان و ئەنفال باسدەکرێت"

سبەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە گەرمیان کۆدەبێتەوە

14:53 شه‌ممه‌ 13 نیسان 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

بڕیارە سبەی یەکشەممە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ببردرێتە گەرمیان و ئەنجومەنەکە لەوێ کۆببێتەوە، ئەندامێکی ئەنجومەنەکەش دەڵێت، دانیشتنەکە تایبەت دەبێت بە پرسی ئەنفال و داواکارییەکانی کەسوکاری ئەنفالکراوان و خزمەتکردنی گەرمیان.

.

کەریم عەلی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تایبەت بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند: “سبەی یەکشەممە 14ی نیسانی 2019 بۆ بەرزڕاگرتنی یادی 31 ساڵەی ئەنفال و ڕێزگرتن لە کەسوکاری قوربانیان، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبوونەوەی نائاسایی خۆی لە گەرمیان ئەنجام دەدات”.

.

ئەندامەکەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سەبارەت بە کارنامەی کۆبوونەوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، چەند تەوەرێکی گرنگی تایبەت بە گەرمیان و کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال لەو ناوچەیە باس دەکرێت، دەشڵێت: “ئێستا ڕۆژانە 40 هەزار بەرمیل نەوت لە گەرمیان بەرهەم دەهینرێت، بێ ئەوەی یەک دۆلاری بۆ گەرمیانییەکان بێت، بۆیە داوا دەکەین بەشێک لە داهاتی نەوتیان بۆ خەرج بکرێتەوە”.

.

بە وتەی کەریم عەلی، لە ساڵی 2012دا 757 پارچە زەوی بەسەر کەسوکاری ئەنفالکراواندا دابەشکراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ خزمەتگوزارییەکییان بۆ نەکراوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی قوربانیانی گەرمیان ژمارەیان زۆرە و پێویستیان بە تەرخانکردنی بودجەیەکی زیاترە بە قەرەبووکردنەوە و خزمەتکردنیان.

.

“تێبینیمان کردووە خەڵکی ناوچەکە کەمترین سوودیان لە دامەزراندن و کارکردن لەو کۆمپانیا و دامەزراوانە وەرگرتووە، بۆیە داوادەکەین خەڵکی ناوچەکە لەو دامەزراوانەدا هەلی کاریان بۆ بڕەخسێندرێت”، ئەندامەکەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وای وت.

.

هاوکات یەکێکی دیکە لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە تەواوکردنی نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەیی کەلار کە تایبەتە بە منداڵان و تا ئێستا تەواو نەکراوە.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل