Shadow Shadow

سبەینێ پەرلەمان کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامدەدات

14:13 هه‌ینی 02 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ژمارە (3)ی نائاسایی ئەنجامدەدات بۆ دەنگدان لەسەر دیاریکردنی ڕۆژی 3ی ئاب بە ڕۆژی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان.

.

بەپێی بەرنامەی کاری دانیشتنەکەی سبەی شەممە 3ی ئابی 2019، دانیشتنەکە تایبەت دەبێت بە ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازی بڕیارى دیاریكردنی رۆژی 3ی ئاب، وه‌ك رۆژی كۆمه‌ڵكوژیى ئێزدییه‌كان.

.

ئەمەلە کاتێکدایە دوێنێ پێنجشەممەش لە کۆبوونەوەیەکی دیکەی نائاساییدا، پەرلەمان خوێندنەوەی دووەمی بۆ پڕۆژە پێشنیازەکە کرد.

.

لە مانگی ئابی ساڵی 2014 چەکدارانی داعش، هێرشییان کردە سەر ناوچەی شەنگال، و هێزەکانی پارتی دیموکرات بێ ڕوبەڕوبوونەوە لە ناوچەکە پاشەکشێیان کرد، دواتریش چەکدارەکان کۆمەڵکوژییەکی فراوانیان لە دژی شەنگالییەکان ئەنجامدا.

.

سبەینێ پەرلەمان کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامدەدات

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل