fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

سبەینێ نەخۆشخانەی ئاسا دەکرێتەوە و پشکنینی کۆرۆنای تێدا ئەنجامدەدرێت

18:28 پێنج شه‌ممه‌ 12 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

بڕیارە سبەینێ نەخۆشخانەی ئاسای تایبەت بە نەخۆشی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی بکرێتەوە و سەرچاوەیەکی ئاگاداریش دەڵێت، سبەینێ پشکنین لە نەخۆشخانەکەدا دەکرێت.

،

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە تەندروستیی سلێمانی کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت بە ناس کوردی وت: “سبەینێ کە 13ی مانگە نەخۆشخانەی ئاسای تایبەت بە نەخۆشانی کۆرۆنا دەکرێتەوە وەک بڕیاردراوبوو لەو وادەیەدا بکرێتەوە”.

،

وتیشی، سبەینێ وەک یەکەم کار پشکنین لە نەخۆشخانەکە دەکرێت و سەرجەم ئامێرەکانی نەخۆشخانە دابین کراون و پێداوستییەکان ئامادەن بۆ کارکردن.

،

نەخۆشخانەی ئاسا کە سەر بە دەزگای تەندروستیی پێشمەرگەیە و لە 65 قەرەوێڵە پێکدێت، لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بڕیاردرا لە ماوەی 15 ڕۆژدا دروست بکرێت و بودجەکەی لەلایەن خێرخوازان و دەزگای تەندروستیی پێشمەرگەوە بۆ تەرخانکرا.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل