fbpx
Shadow Shadow

سبەینێ لە دووەم ڕۆژیدا کۆنگرەى یەکێتی چی دەکات؟

22:52 شه‌ممه‌ 21 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

سبەینێ یەکشەممە، 22ی کانونی یەکەمی 2019، کارەکانی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەردەوام دەبێت و بە وتەی ئەندامێکی کۆنگرەکە، سبەینێ ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی گشتی هەڵدەبژێرن.

.

لەتیف نێروەیی، ئەندامی کۆنگرە و وتەبێژی پێشووی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “سبەینێ سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتی هەڵدەبژێردرێن ژمارەیان 121 کەسە”.

.

وتیشی، “جگە لەو هەڵبژاردنە، خوێندنەوەش بۆ بەشێکی دیکەی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی دەکرێت و پەسەند دەکرێت، کە ئەمڕۆ بەشێکی پەسەند کرا.”

.

ئەمڕۆ شەممە، کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەستیپێکرد و تیایدا بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان، کۆسرەت ڕەسوڵ وەک سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەكێتی هەڵبژێردرا.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل