fbpx
Shadow Shadow

وەزیرى ناوخۆى هەرێم هۆکارى سەردانى شاندەکەى بەغدا بۆ هەرێم ئاشکرا دەکات

15:02 سێ شه‌ممه‌ 27 ئاب 2019
article image

 

ناس کورد-

 

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، سبەینێ شاندێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراق سەبارەت بە هەندێک کێشەی نێوان هەرێم و بەغدا  سەردانی هەرێم دەکات و نوێنەری حکومەتی هەرێمیش لە بەغدا ئاگاداری سەردانەکە نییە.

.

ئەمڕۆ (سێشەممە، 27ی ئابی 2019)، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند:” سبەینێ وەزیری ناوخۆی حکومەتی عێراق و شاندێکی باڵا دێنە هەرێم و بۆ باسکردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا بانگهێشتمان كردوون”.

.

وەزیری ناوخۆى هەرێم روونیکردەوە، له‌ دیداره‌كه‌دا باس لەو پرس و كێشانه‌ دەکەن كه‌ تایبەتن بە وەزارەتی ناوخۆی هەردوولا و کێشەی هاوڵاتیانیشە بەتایبەتی باری شارستانی.

.

هاوکات فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغدا بێ ئاگایی خۆی لەو سەردانەی شاندەکەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد:” ئاگاداری سەردانەکە نیم و ئەگەر هەشبێت تایبەت دەبێت بە بابەتی نێوان ئەو دوو وەزارەتەی هەرێم و بەغدا خۆیان و هیچ پەیوەندییەکی نابێت بە کۆبوونەوەکانی هەردوولا لەبارەى بودجە و نەوت و ماددەی 140″.

.

نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغدا رەتیکردەوە، لە ئێستادا هیچ شتێک هەبێت بۆ سەردانی شاندی حکومەتی عێراق بۆ هەرێم لەبارەی کێشەکانی نەوت و بودجە و ماددەی 140.

.

سەبارەت بە سەردانی شاندەکەی هەرێمیش بۆ بەغدا کە بڕیاربوو دوای پشووەکانی جەژن بچنە بەغدا، فارس عیسا باسی لەوەکرد، شاندەکەی حکومەتی هەرێم ئامادەن و چاوەڕوانی حکومەتی عێراقن ئامادەیی دەرببڕن بۆ سەردانەکە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل