fbpx
Shadow Shadow

کێشەی سیاسی ڕوسیا و ئوکرانیا گرفت بۆ قۆناغی کۆمەڵەکان دروست دەکات

سبەینێ تیروپشکی قۆناغی کۆمەڵەکانى چامپیۆزلیگ ڕادەکێشرێت

20:29 چوار شه‌ممه‌ 28 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

بڕیارە سبەینێ تیروپشکى قۆناغى کۆمەڵەکانى وەرزى نوێى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا ڕابکێشرێت و باشترین یاریزانی ئەوروپاش دیاری بکرێت، هاوکات کێشەیەکی سیاسیش تێکەڵ بە پاڵەوانێتییەکە دەکرێت.

,

بەگوێرەی بەیاننامەیەکی یەکێتى تۆپى پێى ئەوروپا، سبەینێ کاتژمێر 7:00ی ئێوارە بە کاتى هەرێمی کوردستان، تیروپشک بۆ قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەکرێت، کە 32 یانەن و بەسەر هەشت گروپدا دابەش دەکرێن.

,

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕێگرى دەکەن لەوەى دوو یانەی یەک وڵات بکەونە یەک کۆمەڵەوە، هاوکات ئەوەی جێگەی سەرنجە، یوفا ڕایگەیاندووە، بە هۆکارى کێشەی سیاسى نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا یانەکانی ئەو دوو وڵاتە ڕوبەڕوى یەکناکرێنەوە.

,

لە تیروپشکەکەدا هەریەک لە یانەکانى لیڤەرپوڵ و چێڵسى و بەرشەلۆنە و مانچستەر سیتى و یۆڤانتۆس و بایرن میونشن و پاریس سان جێرمان و زینیت سانپرسبێرگ، لە ئاستی یەکەمدا دانراون.

,

هەروەها هەر لەو مەراسیمەدا، باشترین یاریزانى ئەوروپا لەسەر ئاستى کوڕان و کچان دیاریدەکرێن، هاوکات باشترین گۆڵچى و بەرگریکار و ناوەڕاست و هێرشبەرى وەرزى ڕابردووى چامپیۆنز لیگیش هەڵدەبژێردرێن.

,

جێی ئاماژەیە، لەسەر ئاستی کوڕان، هەریەک لە لیۆنێل مێسی، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و ڤێرغل ڤاندایک ڕکابەری لەسەر بەدەستهێنانی باشترین یاریزانی ئەوروپا دەکەن.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل