fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

سبەینێ ئاسمانی کوردستان ساماڵ دەبێت بەڵام ساردتر

10:52 هه‌ینی 10 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

بەپێی پێشبینییەکانی دەزگای کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ لە پارێزگاکانى هەرێم ئاسمانی هەور دەبێت لەگەڵ بارانی پچڕ پچڕ، بەڵام سبەینێ لە زۆربەى ناوچەکان ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک نزم دەبنەوە.

.

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی، 10ی کانونی دووەمی 2020، ئاسمانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و کەرکوک هەور و نیمچە هەور دەبێت و باران بە پچڕ پچڕی دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش ئەگەری بەفربارین هەیە.

.

هاوکات پلەکانی گەرماش لەو پارێزگایانە بۆ ئەمرۆ بە نزمی دەمێننەوە، نزمترین پلەى گەرما لە سلێمانی و دهۆک دەبێت کە 5 پلەى سەدییە و بەرزترینیش لە کەرکوک دەبێت کە 9 پلەى سەدییە.

.

لەبارەى کەشوهەوای سبەینێوە، پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم دەیدەخەن کە سبەینی بە شێوەیەکی گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە هەندێک ناوچە ئەگەری بارانبارینی کەم هەیە.

.

هاوکات پلەکانى گەرماش دادەبەزن، نزمترین پلەی گەرما لە هەولێر 5، سلێمانی و دهۆک 4، کەرکوکیش 7.. هاوکات بەرزترین پلەى گەرماش لە هەولێر 14، سلێمانی 11، دهۆک 10 و کەرکوکیش 16 پلەى سەدی دەبێت.

 

سبەینێ ئاسمانی کوردستان ساماڵ دەبێت بەڵام ساردتر سبەینێ ئاسمانی کوردستان ساماڵ دەبێت بەڵام ساردتر سبەینێ ئاسمانی کوردستان ساماڵ دەبێت بەڵام ساردتر سبەینێ ئاسمانی کوردستان ساماڵ دەبێت بەڵام ساردتر

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل