fbpx
Shadow Shadow

"پەرلەمانى کوردستان کارنامەى دانیشتنى سبەى بڵاوکردەوە"

سبەى پەرلەمانى کوردستان سەرۆکى هەرێم هەڵدەبژێرێت

14:08 دوو شه‌ممه‌ 27 ئایار 2019
article image

ناس کورد-

سبەى پەرلەمانى کوردستان بۆ خستنەڕوى ناوى کاندیدەکانى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان کۆدەبێتەوە، لەو کۆبونەوەشدا سەرۆکى هەرێم هەڵدەبژێرێت.

.

بەگوێرەى ڕاگەیەندراوێک سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان بڵاویکردووەتەوە “ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیی بڕیاریدا ڕۆژى 28ى ئایارى 2019، کاتژمێر 11ى پێش نیوەڕۆى ڕۆژى سێشەممە دانیشتى ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان گرێبدات”.

.

بەگوێرەى کارنامەکە، بڕگەى یەکەمى دانیشتنەکە تایبەت دەبێت بە  خستنه‌ڕو و هه‌ڵبژاردنی پاڵێوراوه‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم، به‌پێی خاڵی (5 و 6)ى بڕگه‌ى (یه‌كه‌م)ى مادده‌ى (4) له‌ یاسای ژماره‌ یەکی ساڵی 2019، “یاسای كاراكردنه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمى كوردستان-عێراق و هه‌موارى شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك تا په‌سندكردنی ده‌ستوور”.

.

بەگوێرەى ئەو ناوانەى بڵاوکراونەتەوە، پێنج کەس بۆ سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان خۆیان پاڵاوتووە و لەناویاندا بەووتەى پەرلەمانتارانى پارتى “چانسى بەهێز بۆ نێچیرڤان بارزانى”یە ببێتە سەرۆکى داهاتووى هەرێمى کوردستان.

.

دەقى کارنامەى دانیشتنى سبەى سێشەممەى پەرلەمان:

سبەى پەرلەمانى کوردستان سەرۆکى هەرێم هەڵدەبژێرێت

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل