Shadow Shadow

"سەرەتا دوو وەزارەت مووچەیان پێدەدرێت"

سبەى دابەشکردنى مووچەى مانگى سێ دەستپێدەکات

15:13 دوو شه‌ممه‌ 27 ئایار 2019
article image

ناس کورد-

بڕیارە سبەى دابەشکردنى مووچەى مانگى سێ دەستپێبکات و وەزارەتى پێشمەرگەش یەکەم وەزارەت مووچە وەردەگرێت.

.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى داراییەوە بە ناس کوردى ڕاگەیاند، سبەى دابەشکردنى مووچەى مانگى سێى فەرمانبەرانى هەرێم دەستپێدەکات و سەرەتاش مووچەى وەزارەتى پێشمەرگە و لیواکان دابەشدەکرێت.

.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەى بەوەشکرد، 29ى مانگیش مووچەى یەکەى 70 و یەکەى 80 لە وەزارەتى پێشمەرگە دابەشدەکرێت و پاشان لە بەروارى 30ى مانگ، مووچەى وەزارەتى پەروەردە دابەشدەکرێت.

.

بەڵام دیار نیە بەر لە جەژن مووچەى وەزارەتەکانى دیکە دابەشدەکرێت یان نا، ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا، ڕێباز حەملان، وەزیرى دارایی هەرێم ئاشکراى کرد، هەرچەندە تا ئێستا بەغداد مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى نەناردووە، بەڵام پێش جەژنى ڕەمەزان دەست بە دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم دەکرێت، “ئەو پارەى لەبەردەستدایە بەشى چەند وەزارەتى کرد دابەشدەکرێت تا پارەى مووچە لە بەغدادەوە دێت”.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل