Shadow Shadow

"ئاینده‌یەکى ڕەش چاوەڕوانى زه‌وى دەکات"

ساڵ لە دواى ساڵ پلەى گەرمى زەوى بەرزدەبێتەوە و بەستەڵەکە ساردەکان دەتوێنەوە

14:52 هه‌ینی 30 ئاب 2019
article image

 

‌ناس کورد-

 

رێکخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاشكراى كردووه،‌ به‌كۆتایهاتنى سه‌ده‌ى بیستویه‌ك ئاینده‌یه‌كى ترسناك به‌هۆى گلدانه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رماوه‌ ڕوو له‌گۆى زه‌وى ده‌كات و زۆربه‌ى به‌سته‌ڵه‌كه‌ سارده‌كانیش ده‌توێنه‌وه.

.

 

به‌گوێره‌ى ڕە‌شنوسى ڕاپۆرتى ده‌سته‌یه‌كى تایبه‌ت به‌لێكۆڵینه‌وه‌ له‌كه‌شوهه‌واى سه‌ر به‌ رێکخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ئاینده‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما و ڕێژه‌یى وشكایى له‌سه‌ر زه‌وى و دزه‌ى كردووه‌ته‌ میدیاكانه‌وه‌ و له‌داهاتوودا ورده‌كاریه‌كه‌ى بڵاو ده‌كرێته‌وه‌، به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى ده‌ریاكان به‌هۆى گلدانه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما له‌نێوان ساڵانى 2050 بۆ 2100 سه‌دان ملیۆن خه‌ڵك ئاواره دەکات.

.

راپۆرتەکە روونیدەکاتەوە، هه‌ر‌وه‌ها له‌نێوان ئه‌و ساڵانه‌دا( 2050 – 2100) گه‌رده‌لول و لافاو له‌شاره‌ گه‌وره‌كاندا زیاد ده‌كات.

.

بەگوێرەى راپۆرتەکە پێشبینى ئه‌وه كراوه‌ به‌رێژه‌ى 30 بۆ 99 % به‌هاتنى ساڵى 2100 سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانەى‌ كه‌به‌رده‌وام به‌سته‌ڵه‌كن بتوێنه‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆى به‌رده‌وامى گلدانه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما كه‌ ده‌بێته‌ هۆى ده‌ربازبوونى ڕێژه‌یه‌كى زۆرى گازى دووه‌مى ئۆكسید كاربوون و میسان له‌هه‌وادا.

.

راپۆرتەکە پێشبینى ئەوە دەکات به‌كۆتایهاتنى سه‌ده‌ى بیست و یه‌كه‌م به‌هۆى چالاكیه‌كانى مرۆڤه‌وه،‌ 300 بۆ 500 گیگاتوون له‌ گازى دووه‌م ئۆكسیدى كاربۆن بۆ زه‌ریاكان زیادببێت.

.

بەگوێرەى ڕاپۆرته‌كه‌ ڕودانى لافا و گه‌رده‌لول له‌هیندستان و ڕوسیا كه‌ ده‌یان قوربانی لێكه‌وته‌وه‌ و هه‌روه‌ها به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما بۆ سه‌رووى 40 پله‌ له‌وڵاتانى ئه‌وروپا و به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى مردن له‌هۆڵه‌ندا به‌و هۆیه‌وه‌، بۆ دیارده‌ى گلدانه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما له‌گۆى زه‌وى و گۆڕانكارى له‌كه‌ش و هه‌وادا، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

.

هه‌ر به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى ئه‌و ده‌سته‌یه‌، گۆڕانكارى له‌ئاو و هه‌وادا ده‌بێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى ژینگه‌ى وشكانى له‌سه‌ر گۆى زه‌وى به‌شێوه‌یه‌كى دراماتیكى تێكبچێت.

.

ده‌سته‌كه‌ ئه‌وەشى ئاشكرا كردووه‌ ئه‌و گه‌رمایه‌ى كه‌ له‌وشكایى گۆى زه‌ویدا هه‌یه‌ ناكاته‌ ڕێژه‌ى 30% گه‌رماى سه‌رجه‌م گۆى زه‌وى، ئه‌وه‌ش به‌به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رماى گۆى زه‌وى، بەرزدەبێتەوە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل