fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ساڵی ڕابردوو لە ئیدارەى ڕاپەڕین 18 کەس بە ئەنقەست کوژراون

15:26 یه‌ك شه‌ممه‌ 05 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلسی ڕاپەڕین ئاماری ڕووداوەکانی ساڵی ڕابردووی سنورەکەی بڵاوکردەوە کە لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا، 18 کەس بە ئەنقەست کوژراون و پێنج کەسیش خۆیان کوشتووە.

.

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە کۆنگرەکەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەراورد بە ساڵی 2018، لە ساڵی 2019دا ڕووداوەکانی سنورەکە کەمیکردووە، بەوپێیەی لە ساڵی 2018دا، چوار هەزار و 315 ڕووداوی جۆراوجۆر ڕوویانداوە، بەڵام لە ساڵی 2019دا، چوار هەزار و 186 ڕووداو ڕوویانداوە.

.

وتیشی، لەناو ئەو ڕووداوانەدا، 36 کەس بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لە دەستداوە، هەروەها 18 کەس بە ئەنقەست کوژراون و پێنج کەسیش خۆیان کوشتووە.

.

وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەشکرد کە “10 کەس بە ڕووداوی سوتان گیانیان لە دەستداوە، کە هەشتیان ژن بوون و دووانیان پیاو، هەروەها حەوت کەس بە خۆسووتاندن گیانیان لەدەستداوە کە شەشیان ژن بوون و یەکێکیان پیاو بووە. هەروەها نۆ کەس لە ئاودا خنکاون، حەوت کەسیش بە تەزوی کارەبا و 35 کەسی دیکەش بە هۆکاری جیاجیا گیانیان لەدەستداوە.

.

شۆڕش ئیسماعیل ئەوەشی خستەڕوو، 28 حاڵەتی لێدان، یەک هەوڵی خۆکوشتن، 43 هەڕەشە، 13 بەدڕەوشتی، دوو دەرمان خواردن و 15 ڕووداوی جۆربەجۆریش تۆمارکراون.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل