Shadow Shadow

 ساڵی نوێى خوێندن کەى دەستپێدەکات؟ مامۆستایانى وانەبێژ چییان لێ دێت؟ [تایبەت]

15:10 یه‌ك شه‌ممه‌ 18 ئاب 2019
article image

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

تا دێت کاتى دەستپێکردنەوەى ساڵى نوێى خوێندن لە هەرێمى کوردستان نزیک دەبێتەوە و لەگەڵ ئەوەى دەنگۆى دواخستنى دەستپێکى ساڵى خوێندن لە ئارادایە بەڵام بە گوێرەی دواین ڕێنمایی، دەسپێکی ئەمساڵی خوێندن وەک ساڵانى رابردوو لە15ى ئەیلولی 2019، دەستپێدەکات.

.

 

عومەر ئەمین،جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، بە ناس کوردی ڕاگەیاند “بە گوێرەی دواین ڕێنمایی کە گەیشتوەتە دەستمان، وادەی دەسپێکی ساڵی نوێى خوێندن لە 15ى ئەیلولی 2019 دەبێت و  تائێستاش هیچ گوڕانکارییەک لەو وادەیە نەکراوە”.

.

وتیشی، بۆ ئەمساڵی خوێندن وەک ساڵانی ڕابردوو پاڵپشت دەبین بە مامۆستایانی وانەبێژ بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی لە میلاکی قوتابخانەکان، چونکە تائێستا هیچ ڕێنماییەک نییە لە لایەن هەردوو  وەزارەتی دارایی و پەروردەى هەرێمی کوردستان  سەبارەت بە دامەزراندنی مامۆستایان.

.

ئەمە لە کاتێکدا لەساڵی خوێندنی ڕابردوو لە سنوری پەروەردەکانی پارێزگای سلێمانی پێنج هەزار و 400 مامۆستای وانەبێژ هەبووە، بۆ ئەم ساڵی خوێندنیش پێویستیان بەو ڕێژەیە زیاتر دەبێت.

 

.

 

بەوتەى جێگرى بەڕێوەبەرى گشتى پەروەردەى سلێمانى، مامۆستایانی وانەبێژ دەتوانن بۆ ئەم ساڵیش لە هەمان قوتابخانەکانی خۆیان دەوام بکەنەوە، بە مەرجێک لە هەڵسەنگاندنی بەڕێوەبەری قوتابخانەکانیان  و سەرپەرشتیاریی پەروردەی پسپۆڕ دەربچن.

.

جەختیشى کردەوە “ئەگەر بڕیاری دامەزراندن لە لایەن حکومەتەوە بدرێت، ئێمە پێویستیمان بە هەموو ئەو مامۆستا وانەبێژانە هەیە کە ساڵی خوێندنی پار لە قوتابخانەکان وانەیان وتوەتەوە، ئەو مامۆستایانەش کە ماوەی دوو ساڵە تەنسیب کراوون بۆ قوتابخانەیەکی دیکە دەبێت بگەڕێنەوە قوتابخانەکانی خۆیان، بە هیچ شێوەیەکیش تەنسیبەکەیان بۆ نوێ ناکرێتەوە”.

.

جێگرى بەڕێوەبەرى گشتى پەروەردەى سلێمانى، رەتیکردەوە هیچ بڕیارێکى فەرمى لەئارادا بێت بۆ دەوامکردنى سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی بە شێوەیەکی بەردەوام بۆ ئەمساڵی خوێندن لە قوتابخانەکاندا.

.

وتیشى “ئەوە پڕۆژەیەکی برتش کاونسڵ بوو، بەڵام تائێستا هیچ بڕیارێکی فەرمی  لەو باریەوە نەدراوە”.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل