fbpx
Shadow Shadow

ساڵح موسلیم: دوای وەرگرتنی زانیاری تەواوەتی لەسەر ڕێککەوتنەکە هەڵوێستی خۆمانمان دەبێت

23:22 پێنج شه‌ممه‌ 17 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئاگربەست لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، کەناڵی (ئەلحەدەس)ی عەرەبی، چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ساڵح موسلیم بەرپرسی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) ئەنجامدا.

.

لەمیانەى چاوپێکەوتنەکەدا ساڵح موسلیم رایگەیاند ” هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بەرگرییان لە ناوچەکانیان کردووە، ئەوەش مافێکی ڕەوایە”.

.

لەبارەی هەواڵی ڕێککەوتنى ئەمریکا و تورکیا و راگەیاندنى ئاگربەست، موسلیم روونیکردەوە “هێشتا زانیاریی تەواوەتیمان لەسەر بەندەکانی ڕێکەوتنەکە نییە، ئێمە ئیرادە، ئیدارە و هێزی سەربازی خۆمانمان هەیە، دوای وەرگرتنی زانیاری تەواوەتی لەسەر ڕێکەوتنەکەی ئەمریکا و تورکیا هەڵوێستی خۆمانمان دەبێت”.

.

لەلایەکى ترەوە بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی تەڤدەم بە کەناڵی ڕوناهی وت: ” گەلی کورد شەڕی نەویستووە، بەڵکو بەسەریدا سەپێندراوەو پێشوازیی لە ئاگربەست دەکەن، بەڵام بەرگریی لەخۆیان دەکەن ئەگەر هێرشیان بکرێتەسەر”.

.

ساڵح موسلیم ئاماژەی بەوەشكرد، ئاگربەست شتێکە و تەسلیمبوون شتێکی دیکە و داگیرکردنی باکووری سوریا قبوڵ ناکەن، بۆیە پێویستە لە وردەکاریی ڕێککەوتنی نێوان پێنس و ئەردۆغان ئاگاداربکرێنەوە.

.

 

ساڵح موسلیم جەختیکردەوە، مێژوو بەرخۆدانی پاڵەوانانەی سەرێکانی تۆماردەکات و جەنگی تورکیا تاقیکردنەوەیەک بوو بۆ ئەوان، ئەم خاکە چۆڵ نییە و کەسی هەیە بەرگریی لێ بکات ئەوان هێشتا دەستبەرداری خەونی عوسمانی نەبوون، ناتوانرێت شت بەسەر گەلی ئێمەدا بسەپێندرێت.

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل