fbpx
Shadow Shadow

سامبا شکستى بە تانگۆ هێنا و مێسى جارێکى دیکە هیوابڕاو کرا

09:03 چوار شه‌ممه‌ 03 ته‌موز 2019
article image

 

ناس کورد-

هەڵبژاردەی بەڕازیل بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە ئەرجەنتینی بردەوە، بەوەش سەرکەوتنی بۆ یاری کۆتایی کۆپا ئەمریکا بەدەستھێنا.

.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتی کۆپا ئەمریکای 2019ی بەڕازیل هەردوو هەڵبژاردەی بەڕازیل و ئەرجەنتینی ڕکابەری سەرسەختی مێژوویی یەکتر، ڕوبەڕوی یەکبوونەوە و تیایدا هەڵبژاردەی سامبا بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

.

لە سەرەتای گێمی یەکەمدا بەڕازیل باشتر دەرکەوت و لە خولەکی 19 گابڕێڵ خیسۆس توانی تۆڕی گۆڵی ئەرجەنتین بهەژێنێت هەرچەندە ئەرجەنتین چەند هەوڵێکی دا بۆ یەکسانکردەوەی یارییەکە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و گێمی یەکەم بەوشێوەیە کۆتایی هات.

.

لە گێمی دووەمدا و هەر لە سەرەتاوە ئەرجەنتین بە هێرشبردن دەستی پێکرد و لە بەڕازیلییەکان باشتر دەرکەوتن و چەند جارێک نزیک بوو لەوەی ئەنجامەکە یەکسان بکەنەوە، بەڵام لە هێرشێکی هەڵگەڕاوەدا لە خولەکی 71دا خیسۆسی خاوەن گۆڵی یەکەم پاش یاریکردن بە دوو بەرگریکاری ئەرجەنتین، تۆپێکی ئاراستەی فێرمینهۆ کرد و ئەویش سەرکەوتوو بوو لە تۆمارکردنی گۆڵی دووەم و هیوای مێسی و هاوڕێکانی لە گۆڕنا.

.

یارییەکەش تا کۆتایی بەو ئەنجامە مایەوە و بەڕازیل گەیشتە یاری کۆتایی و ئەرجەنتین ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.

.

بڕیارە بەرەبەیانی سبەینێش کاتژمێر 3:00 بە کاتی هەرێمی کوردستان، هەردوو هەڵبژاردەی چیللی خاوەنی دوو نازناوی پێشووی پاڵەوانێتییەکە و پیرۆ یاری دووەمی قۆناغی پێش کۆتایی ئەنجامبدەن و براوەی یارییەکەش ڕاستەوخۆ دەگاتە یاری کۆتایی و ڕوبەڕوی بەڕازیل دەبێتەوە.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل