fbpx
Shadow Shadow

سامانە سروشتییەکان ڕونکردنەوەیەکی لەبارەى دابەشکردنی نەوت بڵاوکردەوە

21:28 دوو شه‌ممه‌ 30 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

دوای ئەوەی ناس کورد هەواڵێکی کرد کە سەرۆکى حکومەت بەڵێنەکەی بۆ دابەشکردنی نەوت پێش هاتنی وەرزی زستان نەبردە سەر، وەزارەتى سامانە سروشتییەکان ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “بەردەوامن لە دابەشکردنی نەوتی سپی و ئێستا وەک قۆناخی یەکەم بەشێکی زۆری ناوچە شاخاویيەکان نەوتی سپییان پێیگەیشتووە”.

.

ئەمڕۆ دووشەممە، 30ی کانونی یەکەمی 2019، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەڵێت، “دوای ناوچە شاخاویيەکانیش وەزارەتەکەمان بە هاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکان هەوڵ دەدات بۆ دابينکردنی نەوتی سپی بۆ گشت هاوڵاتیان لە هەر چوار پاريزگاکەی هەرێمی کوردستاندا”.

.

ئەمڕۆ ناس کورد هەواڵێکی بڵاوکردەوە کە هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان چوونە نێو وەرزى زستان و هاوشێوەى چەند ساڵێک لەمەوبەریش هێشتا نەوتى سپى بەسەریان دابەش نەکراوە، هەرچەندە سەرۆکى حکومەت لەیەکێک لە کۆبوونەوەکاندا جەختى لەسەر ئەوە کردەوە بەر لە هاتنى وەرزى زستان نەوت بەسەر هاووڵاتیان دابەش دەکەن.

.

رۆژى (16ی ئەیلولی 2019) و بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی حکومەتی هەرێم، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت جەختیکردەوە، پێش هاتنى وەرزى زستان نەوتى سپى بۆ هاوڵاتیان دابیندەکرێت”.

.

ناس کورد زانیوویەتى لە بەرواری (30ی تشرینی یەکەمی 2019)، بە نوسراوێک حکومەتی عێراق ڕەزامەندی نیشاندا بۆ هەناردەكردنی بڕی 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان، بەڵام ئەو نەوتەش بەشی تەنها 25٪ی هاووڵاتیانی هەرێم دەکات.

.

لەئێستادا کە زیاتر لە مانگێک بەسەر بڕیارەکەی سەرۆکی حکومەتدا تێدەپەڕێت و هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستان پێیانناوەتە وەرزى زستان هێشتا نەوتى سپییان بەسەردا دابەش نەکراوە و بەشێوەیەکی لە سەرخۆش تەنها لە بەشێک لە قەزا و ناحییەکان دەستیپێکردووە و لەئێستاشدا بەهۆى پشووەکانى سەرى ساڵەوە دابەشکردنەکە وەستاوە.

.

محەمەد حەسیب، بەڕێوەبەری دابەشکردنی نەوت لە پارێزگای سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “لەئێستادا بەهۆی پشووەکانی کۆتایی ساڵەوە دابەشکردنی نەوت وەستاوە و لەدوای پشووەکانەوە لە قەزا و ناحییەکانەوە دەستپێدەکاتەوە”.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل