Shadow Shadow

سامانى ترەمپ بەرێژەى 5% زیادیکردووە

08:49 پێنج شه‌ممه‌ 13 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

سامانى ترەمپ بەراورد بە ساڵى ڕابردوو بەڕێژەى 5% زیادى کردووە، لە ئێستادا سامانەکەى گەیشتووەتە سێ ملیار دۆلار.

.

بەگوێرەى ئاژانسى بلۆمبێرگى ئەمریکى، پاش ئەوەى دوو ساڵى ڕابردوو سامانەکەى ترەمپ بەرەو کەمبوونەوە چوو، ئەمساڵ تاڕادەیەک بوژانەوەى بەخۆیەوە بینی و بەڕێژەى 5% سامانەکەى زیادیکرد.

.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم زیادبوونەى سامانى ترەمپ، وێڕاى ئەوەیە کە کۆمپانیا خێزانییەکەى سەرۆکى ئەمریکا بەرەودواوە چووە، وە هەروەها زیان بە کاروبارى چەند ئوتێلێکى گروپی ئوتێلەکانى ترەمپ گەیشت، هاوکات کارەکانى حەوت یاریگاى گۆڵفى تایبەت بە ترەمپ کەمبووەتەوە.

.

بلۆمبێرگ ئاماژەى بەوەشکردووە، پاش داشکاندنى 550 ملیۆن دۆلار لە شێوەى قەرز، کۆمپانیاکەى ترەمپ ئەو ڕێژەیە لە سەرمایەى زیادیکردووە، کە 200 ملیۆن دۆلار لە چاو ساڵى ڕابردوو زیادیکردووە.

.

ئەوەش ئاشکرا کراوە لەمدواییانەدا ترەمپ، چەند گرێبەستێکى لەگەڵ چەند کۆمپانیاییەک ئەنجامداوە، لەوانە کۆمپانیا فۆرنادۆ، کە کاریگەرى بووە لەسەر بوژانەوەى کارە بازرگانییەکانى سەرۆکى ئەمریکا.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل