fbpx
Shadow Shadow

"پێویستە دەنگەکانی گەرمیان بەشەفافی بژمێردرێنەوە"

سالار مەحمود: خەریکە ئەنجامى کۆنگرەى یەکێتى بەشاراوەیی دەگۆڕدرێت

23:36 شه‌ممه‌ 28 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

سالار مەحمود بەربژێر بۆ ئەنجومەنى گشتى سەرکردایەتى یەکێتى ڕایگەیاند، خەریکە ئەنجامى کۆنگرەى یەکێتى بەشاراوەیی دەگۆڕدرێت، بۆیە پێویستە دەنگەکانی گەرمیان بەشەفافی بژمێردرێنەوە.

.

سالار مەحمود لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند ” لە کۆنگرەی چوارەمی نوێبونەوەی یەکێتیدا، متمانەی (333) ئەندامی کۆنگرەم هێناوە. بەشاهیدی ئەو هەڤاڵانەی چاودێری پرۆسەکەیان دەکرد دەزانن دەنگی شایستەو براوەم هێناوەو دەرچووم، بەڵام لێرەو لەوێ لەبازنەی گەرمیان ناوی دەرچوەکان رادەگەیەنرێت و ئیحتیاتی یەکەمیش نیم، هیوادارم ویژدانی زیندووی هەموو لایەک مەحەک بێت لەم پرسەدا”.

.

دەشڵێت “پرسیار دەکەم بۆچی تەنیا مەڵبەندی گەرمیان لە ساتی خۆیدا رانەگەیەنرا بۆ چی ئاکامە بەراییە نافەرمیەکە بەخۆمان رانەگەیەنرا کە پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان تەواو بوووەک هەموو بازنەو مەڵبەندەکانی تر. کاندیدەکان خۆمان دەنگی خۆمانمان بینی لەبەردەستمانا جیا دەکرانەوە کاندیدی هەڤاڵم زیاتر لەسەد دەنگ لە دواین وەرەقەی دەنگداندا لە پاش دەنگی منەوە بووە، ئێستە دەخرێتە پێش دەنگی من!!”.

.
سالار مەحمود باسى لەوەشکردووە، لەهیچ لیستێک و قائیمەی هیچ گروپێکدا نەبووە و دەرچووە “بەبەرچاوی چەندین کەسەوە، دواتر وا خەریکە ئەنجامەکە بەشاراوەیی دەگۆڕدرێت بۆ؟ پێویستە دەنگەکانی گەرمیان بەشەفافی بژمێردرێنەوە و ئەم غەدرە قبوڵ نەکرێت”.

.
ئەوەشى خستووەتەڕوو، سکاڵاى داوەتە دادوەرەکان و لیژنەی باڵای کۆنگرەى ئاگادارکردووەتەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل