fbpx
Shadow Shadow

ساری لەنێوان بۆفۆن و چیزنیدا بڕیاریدا کامیان گۆڵپارێزی سەرەکی بێت؟

15:58 پێنج شه‌ممه‌ 25 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

پاش ئاستە بەرزەکەی شەوی ڕابردووی بۆفۆنی گۆڵپارێزی یانەی یۆڤانتۆس، ساریی ڕاهێنەری یانەکە گۆڵپارێزی سەرەکی یانەکەی بۆ وەرزی داهاتوو یەکلاکردەوە.

.

لە دوای یارییەکەیان بەرامبەر ئینتەرمیلان ماوریسیۆ ساری ڕاهێنەری یانەی یۆڤانتۆس لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا سەبارەت بە ئاستی بۆفۆن لە یارییەکەدا ڕایگەیاند، بوفۆن ئاستێکی ناوازەی پێشکەشکرد و بەتایبەتی لە لێدانە یەکلاییکەرەوەکاندا زۆر باش بوو، ئەو لە دۆخە قورسەکاندا دەردەکەوێت.

.

سەبارەت بەوەی لە وەرزی نوێدا کام لە گۆڵپارێزەکانی یانەکەی سەرەکی دەبن ساری ئاماژەی بەوەکرد: “هەر لە سەرەتاوە لەلامان ڕوونبووە، کە چیزنی گۆڵپارێزی سەرەکى یانەکەمان دەبێت”.

.

بوفۆن لە یارییە دۆستانەکەى یانەکەی بەرامبەر ئینتەر میلان ئاستێکى بەرزى پێشکەشکرد و سێ لێدانی سزای لە لێدانە یەکلاییکەرەوەکاندا گەڕاندەوە.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل