fbpx
Shadow Shadow

ساته‌وه‌ختی بۆردومانكردنی كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی قاسم سوله‌یمانی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ [ڤیدیۆ]

09:02 هه‌ینی 03 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس كورد-

گرته‌ی ڤیدیۆیی بۆردومانكردنی كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ و كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی بڵاوكرایه‌وه‌.

.

به‌گوێره‌ی ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆییه‌ی كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ ئه‌مریكا كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كردووه‌ته‌ ئامانج و له‌ بۆردومانه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له‌ قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران و مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی كوژران.

.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی) ئه‌مریكا راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی به‌ئامانجگرتنی كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێرانی له‌ شاری به‌غدا بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ئاشكرای كرد له‌ بۆردومانه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له‌ قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران و مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی كوژران.

.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئۆپراسیۆنه‌كه‌ به‌ فه‌رمانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه‌ و وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌ك بووه‌ به‌رامبه‌ر به‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا و بۆردومانكردنی سه‌ربازگه‌ی كه‌ی وه‌ن له‌ شاری كه‌ركوك.

 

🔴 المشاهد الأولى للقصف الصاروخي على مطار بغداد الدولي

🔴 المشاهد الأولى للقصف الصاروخي على مطار بغداد الدولي

Gepostet von ‎ناس نيوز – NAS news‎ am Donnerstag, 2. Januar 2020

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل