fbpx
Shadow Shadow

سائیرون: ڕێگری لەهەر هەوڵێكی لابردنی بەرهەم ساڵح دەكەین

17:32 پێنج شه‌ممه‌ 23 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

پەرلەمانتارێكی ئیئتلافی سائرون دەڵێت، پشتگیری بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق دەكەن و رێگری لەهەر هەوڵێك دەكەن بۆ لابردنی لەپۆستەكەی.

،

ڕەعد مەگسوسی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی سائیرون كە سەربە ڕەوتی سەدرن لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “بەرهەم ساڵح پارێزەری دەستور و سەروەری عیراق و خۆپیشاندەرانە، دژی هەر هەوڵێك دەوەستینەوە كە بۆ لابردنی لەپۆستەكەی بدرێت”.

،

وتیشی: “هەروەك پێشتر كاتێك هەڕەشەی دەستلەكاركێشانەوەی كرد دژی وەستاینەوە، ئێمە پشتگیری مانەوەی و هەڵوێستەكانی دەكەین كە لەبەرژەوەندی باڵای گەلدایە”.

،

ئەوە لەکاتێکدایە، پێشتریش هەژمارەکانی نزیك لە ڕەوتی سەدر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هاشتاگی پشتگیری كردنی بەرهەم ساڵحیان بڵاوكردەوە، بەناوی “#پارێزەری_سەروەری_وپارێزەری_شۆڕش”.

،

بەهۆی ڕەتكردنەوەی كاندیدی پۆستی سەرۆكوەزیران كە لەلایەن چەند لایەنێکی شیعەوە دیاری كرابوو لەبەر ئەوەی لەسەر خواستی خۆپیشاندەرانی عیراق نەبوو، هەروەها كۆبونەوەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، چەند لایەنێكی شیعە دژی بەرهەم ساڵح وەستاونەوە و تەنانەت میلیشیای كەتیبەكانی حزبوڵڵای عیراقیش هەڕەشەی ئەوەیان لێكرد كە رێگەی پێنادەن بگەڕێتەوە شاری بەغدا.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل